كۆلێژى زانسته ئیسلامییه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین به‌شدارى پڕۆژه‌یه‌كى كرد له وڵاتی ئه‌ڵمانیا له ژێرناونیشانی (نه‌خشه‌ى فره‌ئایینى له شارى هه‌ولێر) كه تیایدا تیمێك له مامۆستایانى زانكۆكه به چه‌ند توێژینه‌وه و سمینارێك به‌زمانى ئینگلیزی به‌شداربوون، كه ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له‌مێژووى خوێندنى باڵا له هه‌رێمى كوردستان كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كان به‌شدارى پرۆژه‌یه‌كى جیهانى بكه‌ن به زمانى ئینگلیزی، پرۆژه‌كه به‌هاوبه‌شى له‌نێوان زانكۆى پۆتسدامى ئه‌ڵمانى له‌گه‌ڵ زانكۆى سه‌لاحه‌ددین – هه‌ولێر و هه‌ردوو زانكۆى تیشك و كاپۆلیك كارى له‌سه‌ركراوه، له حه‌ره‌مى زانكۆى پۆتسدام له به‌روارى 28-6-2019 تا 12-7-2019 كار‌و چالاكییه‌كانى پرۆژه‌كه پێشكه‌شكران، كه تیایدا 48 توێژینه‌وه و چه‌ندین سمینار له لایه‌ن به‌شداربوان پێشكه‌شكران. تیمى كۆلێژى زانسته ئیسلامییه‌كانى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین – هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتى به‌رێز پ. د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكى زانكۆ و پێكهاتبوو له هه‌ریه‌كه له پ.ی د. ئیدریس قادر راگرى كۆلێژى زانسته ئیسلامییه‌كان، پ. ی. د. چه‌تۆ حمدامین راگرى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى مه‌خمور، د.مازن عوسمان به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى زانكۆ، د. ئه‌رده‌وان مسته‌فا به‌رپرسى دڵنیایی جۆری و په‌ره‌پێدانی پروگرامی كۆلێژى زانسته ئیسلامییه‌كان و پێنج توێژه‌ر. سه‌ره‌رایی ئه‌وه‌ى هه‌ر یه‌ك له توێژه‌ران به دوو توێژینه‌وه به‌شداربوون، ئه‌م سمینیارانهى خواره‌وه‌ش به‌زمانى ئینگلیزی پێشكه‌شكران:
-نه‌خشه‌ی ئایینی له هه‌ولێر، له لایه‌ن د. ئه‌رده‌وان مسته‌فا به‌رپرسی جۆرى و په‌ره‌پێدانی پروگرامی كۆلێژى زانسته ئیسلامییه‌كان پێشكه‌شكرا.
– په‌یوه‌ندى نێوان ئایین و ده‌وڵه‌ت له‌ژێر رۆشنایی ده‌ستور و یاسا بهركارهكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن د. كۆسره‌ت ساڵح پێشكه‌شكرا، شایانی باسه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌ستنیشانكرا.
– سیسته‌مى خوێندنى ئایینى له كوردستان: حوجره، قوتابخانه و دواناوهدییه ئیسلامییه‌كان. له‌لایه‌ن: د. ئه‌حمه‌د مه‌حمود سه‌یده پێشكه‌شكرا.
– حوكمى به‌كارهێنانى سومبوله ئاینییه‌كان له شوێنه فه‌رمیی و گشتییه‌كان له چوارچێوه‌ى یاسا به‌ركاره‌كان. له‌لایه‌ن نازه‌نین محی ا‌لدین پێشكه‌شكرا.
– په‌یوه‌ندى نێوان ئایینه‌كان له شارى هه‌ولێر به‌هاوبه‌شى له‌لایه‌ن م. پاوان تالیب و م. رێناس دیندار پێشكه‌شكرا.
چه‌قى پرۆژه‌كه بریتى بوو له پیشاندانى پێكه‌وه‌ژیان و قوڵكردنه‌وه‌ى به‌ها ئایینى، كلتورى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌نێوان سه‌رجه‌م ئایین و نه‌ته‌وه جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى مافى ئایین و نه‌ته‌وه‌كان له یاسا به‌ركاره‌كان. هه‌روه‌ها تیشك خستنه‌سه‌ر رۆڵى شوێنه ئاینییه‌كانى وه‌ك مزگه‌وت و كڵێسا له قوڵكردنه‌وه‌ى رۆحى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه و هه‌ماهه‌نگى نێوان سه‌رجه‌م ئایین، توێژ و پێكهاته‌كان.
جێی باسه هه‌ر له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌یاندا شاندی كۆڵێژی زانسته ئیسلامیه‌كان به‌شداری له‌م چالاكیانه‌ی خواره‌وه‌یان كرد:
– له به‌رواری 9/7/2019 د. أحمد دزه‌یی و، پ. ی. د. ادریس قادر حمد امین و د. مازن عوسمان له گه‌ڵ ڕاگرایه‌تی كۆلێژی ئادابی زانكوی پوتسدام كوبونهوهیهكیان ئه‌نجامدا.
– له به‌رواری 9/7/2019 شاندی كۆڵێژی زانسته ئیسلامیه‌كان به‌شداریان كرد له خولێكی تایبه‌ت به ناونیشانی چونیه‌تی هه‌لسه‌نگاندنی مامۆستا.
– له به‌رواری 9/7/2019 شانده‌كه به‌شداربوون له ئاهه‌نگی ده‌رچوانی كۆلێژی ئادابی زانكوی پوتسدام.
أحمد أمين