به‌روارى (5/9/2019) شاندێكى زانكۆى (قبرص) كه پێكهاتبوون له سه‌رۆكى زانكۆى قبرص (د.مصطفى تومه‌ر) بۆ زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و (د.عبدالرحمن ئۆزده‌میر) ڕاگرى كۆلێژى (ئیلاهیات) سه‌ردانى كۆلێژى زانسته ئیسلامیه‌كانیان كرد وله‌لایه‌ن ڕاگری كۆلێژ (د.ادریس قادر حمدامین) ویاریده‌ده‌رى ڕاگر وبه‌شێك له مامۆستایانى كۆلێژه‌وه پێشوازیان لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو لا باسیان له ره‌وشى زانست وخوێندن كرد له زانكۆدا و چه‌ند بابه‌ت وپرسێكى گرنگ گفتووگۆى له‌باره‌وه كرا, هه‌روه‌ها باسیان له په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى نێوان زانكۆى قبرص وكۆلێژى زانسته ئیسلامیه‌كان كرد.
أحمد أمين