له به‌روارى 27-1-2019، شاندێكى كۆلێژى زانسته ئیسلامیه‌كان كه پێك هاتبوو له به ڕێز پ. ی. د. ادریس قادر حمدامین ڕاگرى كۆلێژى زانسته ئیسلامیه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین و به‌ڕێز پ. ی. د. حسن خالد مسته‌فا مفتى سه‌رۆكی به‌شی خوێندنى ئیسلامی له گۆلێژی زانسته ئیسلامیه‌كان بۆ به‌رژدراى كردن له په‌نجایه‌مین پێشانگاى قاهیره‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كتێب له شارى قاهیره، سه‌ردانى وڵاتى میسریان كرد و به‌ژدارى كار‌و و چالاكیه‌كانى ئه‌م پیشانگایه‌یان كرد. له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان شانده‌كه كۆلێژی ( الدعوة) یان له زانكۆی ئه‌زهه‌ر به‌سه‌ر كرده‌وه و له لایه‌ن ڕاگر و مامۆستایانی كۆلێژه‌كه‌وه پیشوازیان لێكرا.
له‌و دیداره‌دا شاندی كۆلێژی زانسته ئیسلامیه‌كان باسیان له نه‌ته‌وه‌ی كورد و ئاینی پیرۆزى ئیسلام كرد له كوردستان، دواتر باس له كۆلێژى زانسته ئیسلامیه‌كانى زانكۆى سلاحددین كرا و كاریگه‌رى له بڵاو كردنه‌وه‌ى ئاشتی خوشه‌ویستی ناو كۆمه‌لگا وه پێگه‌یاندنى كادیرى پێشكه‌وت و شاره‌زا له زانسته ئیسلامیه‌كان بۆ خزمه‌ت كردنى ئاین و خه‌لك و نیشتیمان وه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بیرى توندڕه‌وى له ناو كۆمه‌ڵگادا. دواتر شانده‌كه سه‌ردانى ئه‌كادیمیاى پێگه‌یاندنى كادری پیشكه‌وتیان كرد كه بایه‌خ به به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاستى زانسته شه‌رعیه‌كان ده‌دات له وڵاتى میسر وه به گه‌رمى له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌كادیمیا و مامۆستایان پیشوازیان لێكرا و تیشك خرایه سه‌ر ڕۆڵی خوێندنى ئه‌كادیمیى و بره‌ودان به كردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره ئه‌كادیمیایه له هه‌ریمی كوردستان كه قوتابیانی ده‌رچووى زانسته ئیسلامیه‌كان سودى لێ وه‌رده‌گرن، هه‌ر له میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یان شانده‌كه له قاهیره میواندارى كرا له لایه‌ن گۆڤارى (حیرا) كه گۆڤارێكى رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیه، له دانیشتنێكی زانستیدا چه‌ندین بابه‌تى زانستى و رۆشنبیرى و كۆمه‌لایه‌تى ئاڵۆ گۆڕ كران. هه‌ر له میانه‌ى كار و چاڵاكیه‌كانیدا شانده‌كه سه‌ردانى كتێبخانه‌ى ئه‌سكه‌نده‌ریه‌یان كرد كه كتێبخانه‌یه‌كی زور ده‌وله‌مه‌نده نزیكه‌ی دوو ملیۆن و نیو كتێب له خۆ ده‌گرێت و یه‌كێكه له كۆنترین كتێبخانه له میژودا وه دوه‌م گه‌وره‌ترین كتێبخایه له جیهان، توانیان سود له ئه‌زموونى ئه‌م كتێبخانه‌یه وه‌ربگرن. له كوتایدا شاندی گۆلێژ سه‌ردانی چه‌ند شوێنێكی مێژوییان له ولاتی مصر كرد وه‌ك هه‌ره‌مه كۆنه‌كانی فیرعه‌ونه‌كان و مۆزه‌خانه‌ى فیرعه‌ونه‌كانیان و قه‌ڵاى (سلاح ددینی ئه‌یوبی).
أحمد أمين