ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی ٢ـی ٢٠٢٥ مامۆستایان و قوتابییانی قوتابخانەی ئایینی دینارتە، سەردانی کۆلێژەکەمانیان کرد و لەلایەن ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگر (د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و مامۆستایانی کۆلێژەکەمان پێشوازییان لێکرا.
سەردانەکەیان بە مەبەستی ئاشناکردنی قوتابییان بوو بە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، کە لە داهاتوودا دەتوانن لە کۆلێژەکەمان درێژە بەخوێندن بدەن.
لە سەردانەکەیاندا بەشە زانستییەکانی کۆلێژیان بەسەر کردەوە و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە بینینی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان و بەشە زانستییەکانی لە نزیکەوە، وە لەلایەن خۆیەوە ڕاگری کۆلێژمان وێڕای بەخێرهاتنیان، باسی لە گرنگی و پێگەی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان و بەشە زاستییەکان و تایبەتمەندییەکانی خوێندنی کرد لە کۆلێژەکەمان.
