له به‌روارى 19-3-2019 یه‌كه‌ى وه‌رزشى كۆلێژ هه‌ڵسا به‌كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانیه‌تى تۆپى پێ بچووككراوه بۆ (مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابیان ) ى كۆلێژ به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تى قوتابیان ى كۆلێژ، له ئه‌نجامدا هه‌ردوو تیپى ( قۆناغى سێیه‌مى به‌شى خوێندنى ئیسلامى ) و ( قۆناغى یه‌كه‌مى به‌شى شه‌ریعه هۆبه‌ى (ب ) توانیان بگه‌نه یارى كۆتایى , دواى ته‌واو بوونى كاتى یارى هه‌ردوو تیپ یه‌كسان بوون به‌ئه‌نجامى ( 3 ) گۆڵ . دواتر به‌لێدانه‌كانى یه‌كلاكه‌ره‌وه تیپى ( قۆناغى سێیه‌مى خوێندنى ئیسلامى ) توانى سه‌ربكه‌وێت به ئه‌نجامى ( 3 ) گۆڵ , به‌رامبه‌ر ( 2 ) گۆڵ , بووه براوه‌ى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه. دواتر خه‌ڵاته‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ڕاگری كۆلێژ و سه‌رۆكى به‌شه‌كان و مامۆستایان دابه‌شكران , بۆ تیپى یه‌كه‌م و تیپى دووه‌م و باشترین گۆلپارێز و باشترین یاریزان و گۆلكارى پاله‌وانه‌تیه‌كه.
أحمد أمين