لەچوارچێوەی هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، سیمینارێک لە کۆلێژەکەمان سازکرا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی ١٢ـی ٢٠٢٤ لە چوارچێوەی کارەکانی هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، بە ئامادەبوونی سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان وقوتابییانی کۆلێژمان و بەسەرپەرشتی (د. کابان عبدالکریم) مامۆستای کۆلێژمان و ئەندامی لیژنەی باڵای زانکۆ بۆ هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، سیمینارێک بۆ بەڕێز (م. ژیلوان محمد معروف) ئەندامی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین، لە ژێرناونیشانی (هۆشیارکردنەوەی قوتابییانی زانکۆ) سازکرا.

سیمینارەکە بەشێک بوو لە چاڵاکیەکانی پڕۆژەی هاوبەشی نێوان سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان وخێزان، لە هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیدا، کە تیایدا تیشک خرایە سەر بابەتی هۆشیاری و هۆکار و چۆنیەتی ڕێگەگرتن لە ئەنجامدانی توندوتیژی و پێدانی بەرچاوڕوونی زیاتر بە قوتابیان لەسەر ئەم بابەتە و لە بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا، کە ئامرازێکی پەیوەستە بەم بابەتەوە، لە کۆتاییشدا لەلایەن ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) سوپاس وپێزانینی ڕاگرایەتی کۆلێژ، بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینار.

A seminar was held in our college entitled (Raising awareness of university students). The seminar was held within the framework of the week to combat violence against women. It was part of a joint project between the Presidency of Salahaddin University and the Directorate for Combating Violence against Women and Families. The seminar focused on the policy of non-discrimination against women. It also emphasized childcare facilities for the students. Moreover, they requested that policies of anti-discrimination between genders be considered very carefully, and we should try to reduce inequalities between genders.

Leave a comment