سیمینارێک لە کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان ئەنجامدرا ڕۆژى یەکشەممە (٢٦/١/٢٠٢٠) سەنتەرى سەڵاحەدینى ئەیوبى بۆ توێژینەوە ولێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان بە هەماهەنگى لەگەڵ بزاڤى ئاشتى ناوخۆیی- بان، هەڵسان بە ئەنجامدانى سیمینارێک بە ناونیشانى (ئاشتى ناوخۆیی وکۆمەڵایەتى لە ڕوانگەى ئیسلامەوە- ئامراز وکاریگەرى) بۆ هەریەک لە بەڕێزان (د.موسى کڤاڵ) و (د.جمیل سورچى) لە هۆڵى (م.محمد صاحب نەقشبەندى) لە کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان. لە دەستپێکى سیمینارەکەدا (د.موسى کڤال) تیشکى خستە سەر گرنگى ئەو ئامرازانەى دەبنە هۆکار بۆ ئاشتى وباسى لە ڕۆڵى ئاینى پیرۆزى ئیسلام کرد، کە چەندە بایەخى پێداوە، هەروەها (د.جمیل سورچى) باسى لە کاریگەرى ئاشتى ناوخۆیی وبرایەتى وتەبایی کرد لە ڕوانگەى ئاینى پیرۆزى ئیسلامەوە، لە کۆتاییشدا ئامادەبووان تێبینى وسەرنجى خۆیان خستەڕوو.