لە مەراسیمێکدا مزگەوتی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان کرایەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی ٢ـی ٢٠٢٥ بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و بەڕێز (شێخ هەژار محمد سعید زێباری) خاوەنی (گروپی هەژار) و بەشێکی زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەران وقوتابییانی کۆلێژ، مزگەوتی نێو کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان کرایەوە، کە لەلایەن خێرخواز (شێخ هەژار محمد سعید زێباری) خاوەنی (گروپی هەژار)ـەوە بۆ کۆلێژەکەمان درووستکرا.
لە مەراسیمەکەدا و دوای کردنەوەی مزگەوتەکە و خوێندنی قورئانی پیرۆز، ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) وتەیەکی پێشکەشکرد، کە تیایدا زۆر سوپاسی بەڕێز (شێخ هەژار محمد سعید زێباری) و گروپی هەژاری کرد، لەبەرامبەر درووستکردنی ئەم مزگەوتە بۆ کۆلێژەکەمان و هیوای سەرکەوتنی بۆخواستن، هەروەها باسی لە گرنگی درووستکردنی مزگەوتەکە کرد بۆ کۆلێژەکەمان، کە بەشێوەیەکی ڕێکوپێک وجوان دروستکراوە و شوێنی نوێژکردنی پیاوان و ئافرەتانی لە خۆگرتووە.
دواتر بەڕێز (شێخ هەژار محمد سعید زێباری) وتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا باسی لە دروستکردن و گرنگی مزگەوت کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە دروستکردنی ئەم مزگەوتە لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان و ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ خزمەتکردنی مزگەوت.
هەر مەراسیمەکەدا ڕاگری کۆلێژ قەڵغانی ڕێزلێنان و ڕێز وسوپاسی بەخشی بە بەڕێز (شێخ هەژار محمد سعید زێباری) و ئەندازیاران وهەموو ئەوانەی سەرپەرشتی پڕۆژەکەیان کرد لە (گروپی هەژار) و سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین.
لە کۆتاییشدا بەخوێندنەوەی چەند قەسیدە وسرودێکی ئایینی و نوێژی بەکۆمەڵی نیوەڕۆ کۆتایی بە مەراسیمەکە هات.

Leave a comment