لە کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان دیبەیتێک لەبارەى بەرەنگاربونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەتان سازکرا

له ژێر چاودێرى ڕاگرایەتى کۆلێژ، لە میانەى هەڵمەتى شازدە ڕۆژەى بەرەنگاربونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەتان لیژنەى نوێنەرایەتى قوتابیانى کۆلێژەکەمان، هەڵسا بە ئەنجامدانى دیبەیتێک لە کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان.

ئەمڕۆ دووشەممە رێککەوتى (٢/١٢/٢٠١٩) لە هۆڵى (م. محمد صاحب نەقشبەندى) لە کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان، دیبەیتێک بۆ هەریەک لە بەڕێزان ،مامۆستایانى کۆلێژەکەمان (د. عوسمان هەڵەبجەیی ، د. کابان عبدالکریم) و بەڕێز (م. ئارى رفیق، جێگرى بەرێوەبەرى گشتى لە بەڕێوەبەرایەتى بەرەنگاربونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەتان) سازکرا.

لە سەرەتادا بەرێز(د. ادریس قادر حمدامین) راگرى کۆلێژ، لە وتەیەکدا بەخێرهاتنى میوانەکانى کرد و وتەیەکى پێشکەش کرد لە بارەى هەڵمەتەکەوە، دواتر بەشداربووانى دیبەیت بە ئامادەبوونى بەشێکى زۆر لە قوتابیانى کۆلێژەکەمان، لە گفتووگۆیەکى کراوەدا بەشێوەیەکى زانستیانە وتێر وتەسەل باسیان تەوەرەکە کرد و چەندین داتا وزانیارى گرنگیش خرانە بەرباس.

Leave a comment