لە کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان سیمینارێک بۆ” دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد ” سازکرا

 

لەژێر ناونیشانى “بارودۆخى ئێستاى عێراق وکاریگەریەکانى لەسەر هەرێمى کوردستان” لە کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان سیمینارێک بۆ بەڕێز (د.بەشیر خەلیل حەداد) جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق سازکرا.

ئەمڕۆ سێ شەممە بەروارى (٢٦/١١/٢٠١٩) سەنتەرى سەڵاحەدینى ئەیوبى بۆ توێژینەوە ولێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان لە کۆلێژەکەمان، بە ئامادەبوونى ( د.ئەحمەد دزەیی ” سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەدین”) و(د.ادریس قادر حمدامین ” ڕاگرى کۆلێژ”) و مامۆستایان و قوتابیانى کۆلێژەکەمان سیمینارێکى بۆ بەڕێز (د. بەشیر خەلیل حەداد) لە ژێر ناونیشانى (بارودۆخى ئێستاى عێراق وکاریگەریەکانى لەسەر هەرێمى کوردستان) لە هۆڵى (م. محمد صاحب نەقشبەندى) لە کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان سازکرد.

لە سەرەتاى سیمینارەکەدا بەڕێز ڕاگرى کۆلێژ وتەیەکى پێشکەش کرد وبەخێرهاتنى میوانەکانى کرد, دواتر تەوەرى سیمینارەکە لە لەلایەن بەڕێز (د. بەشیر خەلیل حەداد) بە تێر وتەسەلى باسکرا و بۆ ئامادەبووان شیکرایەوە.


Leave a comment