ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ٢ـی ٢٠٢٥ لەژێر چاودێری و بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و بەشێکی زۆر لە مامۆستایان و قوتابییانی کۆلێژ، بەشی پەروەردەی ئایینی لە کۆلێژەکەمان، هەڵسا بە سازدانی وۆرکشۆپێک لەژێر ناونیشانی (پەیامەکانی ڕەمەزان و ڕەنگدانەوەی لە بوارەکانی “ئاشتی کۆمەڵایەتی، دەروونی و تەندروستی”) لە هۆڵی (کوێت) لە کۆلێژمان.
سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد، دواتر ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) وتەیەکی پێشکەش کرد، کە تیایدا بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و سوپاسی سەرۆکایەتی بەشی پەروەردەی ئایینی ولێژنەکانی کرد، لەبەرامبەر ئەنجامدانی وۆرکشۆپەکەدا، دواتر پانێڵێک سازکرا، بە بەشداری هەریەک لە بەڕێزان (د. سەردار احمد قادر/ سەرۆکی بەشی پەروەردەی ئایینی/ بەڕێوەبەری پانێڵ) ، (پ.ی.د. قاسم غفور حسن/ مامۆستا لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان/ تەوەر “کاریگەری بەڕۆژوبون لەسەر سلوکی مرۆڤی مسوڵمان”) ، (مامۆستا یوسف عثمان/ پسپۆڕی دەروونزانی و شارەزا لە پڕۆگرامی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردە/ تەوەر “سایکۆلۆژیای ڕۆژوەوان – کۆنتڕۆڵکردنی ڕەفتارەکان”) و (د. ابراهیم طاهر معروف/ پسپۆڕی تەندروستی کۆمەڵ/ تەوەر “ڕۆژوی مانگی ڕەمەزان، خۆپارێزی وچارەسەرە بۆ زۆر نەخۆشی).
لە کۆتایی پانێڵەکەشدا، لەلایەن سەرۆکی بەشی پەروەردەی ئایینی (د. سەردار احمد قادر) بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرا بە پانێڵیستەکان، وە ئەندامانی لیژنەکانی زانستی وئامادەکاری وۆرکشۆپ بڕوانامەی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا.
On Wednesday, February 26, 2025, the Department of Religious Education in the College of Islamic Sciences held a workshop entitled “Ramadan Messages and Reflections in the Fields of Social, Psychological, and Health Peace.”. Several topics were presented in the panel on peace and justice as well as research and publications related to them; moreover, the issue of peace was conferred about from different angles and linked to the positive impact of fasting on human behavior, on the prevention and treatment of many diseases, furthermore, on how this holy month brings peace and justice to human beings and society


