ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ٢ـی ٢٠٢٥ سەنتەری سەڵاحەدینی ئەیوبی بۆ توێژینەوە ولێکۆڵینەوە ئیسلامییەکان، بەهەماهەنگی لەگەڵ هۆبەی تەندروستی وسەلامەتی کۆلێژمان، هەڵسان بە سازدانی پانێڵێک لەسەر بابەتی (ماددە هۆشبەرەکان) لە هۆڵی (کوێت) لە کۆلێژمان، کە دوو سیمناری لەخۆگرتبوو، لە لایەن هەریەک لە بەڕێزان (د. هێژا احمد ئاژگەیی/ مامۆستا لە کۆلێژمان/ بەناونیشانی: حەرامبوونی ماددە هۆشبەرەکان لەژێر ڕۆشنایی مەبەستەکانی شەریعەت) و (نقیب محمد حمید عباس/ ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان/ بەناونیشانی : کاریگەری ماددە هۆشبەرەکان لەسەر توانا وداهاتووی گەنجان).
لە سەرەتای پانێڵەکەشدا، ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) وتەیەکی پێشکەشکرد، وێڕای بەخێرهاتنی میوانەکان، بە کورتی تیشکی خستە سەر بابەتەکە و گرنگی ئەم جۆرە چاڵاکییانە، لە کۆتایی پانێڵەکەشدا ڕێز وسوپاسی ڕاگرایەتی کۆلێژی بەخشی بە پانێڵیستەکان.



