پێشوازی کرا لە وەفدی “کۆمەڵەی بەهاناوەچوونی کوێتی” و “دەزگای خێرخوازی بارزانی”

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٣/٨/٨ لە لایەن ڕاگری کۆلێژەکەمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان، پێشوازی کرا لە وەفدی “کۆمەڵەی بەهاناوەچوونی کوێتی” و “دەزگای خێرخوازی بارزانی” کە سەردانی باڵەخانەی نوێی کولێژەکەمانیان کرد.

لە سەردانەکەدا، کە لەلایەن تیمی ئەندازەی سەرۆکایەتی زانکۆ و ڕاگرایەتی کۆلێژەوە پێشوازیان لێکرا، بەیاوەری ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و ڕاگری پێشووی کۆلێژەکەمان (پ.د. ئیدریس قادر حمدامین) و بەشێک لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی کۆلێژ، لەنزیکەوە بەشەکانی باڵەخانەکەیان بەسەر کردەوە، بەمەبەستی بینین و ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان.

شایەنی بیرهێنانەوەیە، ئەم پڕۆژەیە لە سەر ئەرک وبودجەی “کۆمەڵەی بەهاناوەچوونی کوێتی” و بە سەرپەرشتی دەزگای خێرخوازی بارزانی و سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین، بەڕێوەدەچێت.

دواتریش وەفدەکە سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدینیان کرد و لەلایەن سەرۆکی زانکۆ (پ.ی.د. کامەران یونس) و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ وە پێشوازیان لێکرا، وە لە دانیشتنێکدا باسیان لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان و کەموکوڕی و پێداویستیەکان و هەماهەنگی زیاتر کرد لەنێوان کۆمەڵەی بەهاناوەچوونی کوێتی و سەرۆکایەتی زانکۆ و دەزگای خێرخوازی بارزانی و ڕاگرایەتی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان.

Leave a comment