ڕاگرایەتی كۆلێژی زانستە ئیسلامیەكان دەستخۆشی لە بەڕێز پڕۆفیسۆر دكتۆر عادل شێروانی دەكات

بە ناوی خودای گەورەو میهرەبان

بابەت: دەستخۆشی و پیرۆزبایی

سڵاوو ڕێز..

بە ناوی ڕاگرایەتی كۆلێژی زانستە ئیسلامیەكانەوە دەستخۆشی لە برای بەڕێزمان پڕۆفیسۆر دكتۆر عادل شێروانی دەكەین بە بۆنەی ئەوەی لە ماوەی ڕابردودا لە سەرۆكایەتی بەشی شەریعە بە شێوەیەكی باش كارەكانی بەڕێوەبرد، وە هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین.

وە دەستخۆشیمان و پیرۆزباییمان بۆ برای بەڕێزمان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر اردوان مزوری، دەستخۆشیمان بۆ بەڕێزیان كە لە ماوەی ڕابردودا وەك سەرۆك بەشی پەروەردەی ئاینی بە شێوەیەكی باش ئەركەكانی خۆی جێبەجێكرد، وە پیرۆزبایشمان بۆ بەڕێزیان بە بۆنەی دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك بەشی شەریعە بۆ درێژە دان بە خزمەتێكی باشتر، هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین.

وە پیرۆزبایێكی زۆر گەرمیش بۆ برای بەڕێزمان دكتۆر احمد سەیدۆك بە بۆنەی دەست بەكاربوونی وەك سەرۆك بەشی پەروەردەی ئاینی، هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین.

پیرۆزە لە هەموان

Leave a comment