کارنامەی هەفتەی ئاشنابوونی قوتابییان بە زانکۆ لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ـی ١١ـی ٢٠٢٤ لە میانی بەڕێوەچوونی کارنامەی هەفتەی ئاشنابوونی قوتابییان بە زانکۆ لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، مەراسیمێک لە هۆڵی (کوێت) له کۆلێژەکەمان بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا کە ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایانی کۆلێژەکەمان و قوتابییانی قۆناغی یەکەم وکەسوکاریان تێیدا ئامادەبوون، بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد.

دواتر بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د. جمیل علی سورچی) وتەیەکی پێشکەشکرد، کە تیایدا بەخێرهاتنی سەرجەم قوتابییان وکەسوکارە بەڕێزەکانیانی کرد، وە هەروەها پیرۆزبایی لە قوتابییانی قۆناغی یەکەم کرد، بەبۆنەی وەرگیرانیان لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، دواتر بەشێوەیەکی گشتی باسی لە گرنگی وپێگەی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان کرد و داوای لە قوتابییان کرد، کە گرنگی بە ئاستی زانستییان بدەن و هەوڵ بدەن زۆرترین زانیاری بەدەست بهێنن، تاوەکو ببن بە تاکێکی لێهاتوو و بەسود بۆ خۆیان و کۆمەڵگەکەمان لە داهاتوودا.
دواتر یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژمان (د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) وتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا وێڕای پیرۆزبایی کردن لە قوتابییان، هەندێک ڕێنمایی و زانیاری لەبارەی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان بە قوتابییان دا.
دواتریش هەریەک لە بەڕێزان (د. جعفر نجم الدین گوانی/ سەرۆکی بەشی خوێندنی ئیسلامی) و (د. ڕێباز صدیق/ سەرۆکی بەشی شەریعە) و (د. سەردار احمد قادر/ سەرۆکی بەشی پەروەردەی ئایینی) وتەیان پێشکەش کرد، کە هەریەکەیان لای خۆیەوە، باسیان لە گرنگی و تایبەتمەندی و شێوازی خوێندنیان لە بەشەکانیان بۆ قوتابییان کرد.
دواتر بەڕێز (د. ئومێد عبدالقادر) بەرپرسی تۆماری کۆلێژ، وتەیەکی پێشکەشکرد و کۆمەڵێک ڕێنمایی و زانیاری لەبارەی بابەتەکانی پەیوەست بە تۆماری کۆلێژ پێشکەش بە قوتابییان کرد، لە کۆتاییشدا مامۆستای کۆلێژمان (پ.ی.د. رمضان صالح رحمن) وتەیەکی پێشکەش بە قوتابییان کرد.

Leave a comment