ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ـی ١١ـی ٢٠٢٤ لە درێژەی بەڕێوەچوونی کارنامەی هەفتەی ئاشنابوونی قوتابییان بە زانکۆ لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، لە کۆتا چاڵاکیدا، چەند سیمینارێک ئەنجامدرا لەبارەی ڕێنماییەکانی وەرگرتن و سیستەمی خوێندن و ڕێنماییەکانی تۆمار، بۆ قوتابییانی قۆناغی یەکەمی هەرسێ بەشەکانی کۆلێژمان، لەلایەن هەریەکە لە بەڕێزان (د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ و (د. ئومێد عبدالقادر) بەرپرسی تۆمار و (د. سداد جمال عبدالکریم) بەرپرسی دڵنیایی جۆری ، (مامۆستا سامان احمد رمضان) بڕیاردەری بەشی خوێندنی ئیسلامی ، (د. احمد امین محمد) بڕیاردەی بەشی پەروەردەی ئایینی.

