ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٩/١ بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ (د. ئیدریس قادر باڵەک) و یاریدەدەری ڕاگر (د. زیاد ئیسماعیل خۆرانی) کۆبوونەوەیەک بە بەشداری مامۆستایانی سەرجەم بەشەکانی کۆلێژ سازکرا. کۆبوونەوەکە بە مەبەستی ئامادەکاری بوو بۆ وەرزی نوێی خوێندن، لە کۆبوونەوەکەدا قسەوباس لەبارەی چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی ساڵی خوێندن کرا وبیر وبۆچوون وپێشنارەکان لەلایەن مامۆستایانەوە خرایە بەر باس، بە ئامانجی باشتر کردن وبەرەوپێش بردنی ئاستی خوێندن لە کۆلێژەکەمان وبەرچاوو ڕوونی ولێکتێگەیشتنی زیاتر لەلایەن مامۆستایانەوە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەش دا، بەڕێز ڕاگری کۆلێژ باسی هەوڵەکان و ووردەکاریەکانی دروست کردنی باڵەخانەی نوێی کۆلێژی بۆ مامۆستایان کرد.

