بەروارى (٣٠/١٠/٢٠١٩) هۆبەى دڵنیایی جۆرى وپەرەپێدانى پرۆگرام لە کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان، هەڵسا بە ئەنجامدانى سیمینارێک بۆ قوتابیانى قۆناغى چوارەمى کۆلێژەکەمان، سەبارەت بە (پاڵپشتى دارایى زانکۆى سەڵاحەدین بۆ قوتابیان).
لە سەرەتادا بەڕێز (پ.ی.د. أردوان مصطفى اسماعیل) بەرپرسى دڵنیایی جۆرى وپەرەپێدانى پرۆگرام ووتەیەکى پێشکەشکرد، سەبارەت بە گرنگى پرۆژەى دەرچوون وهەروەها بەخێرهاتنى لە (پ.د. نبیل عادل فخرى) بەرپرسى دڵنیایى جۆرى وپەرەپێدانى پرۆگرامى لە سەرۆکایەتى زانکۆ و میوانەکان کرد، دواتر لە درێژەى سیمینارەکەدا هەریەک لە بەڕێزان (پ.د. عمر پەتى و م. هەردەوان نەقشبەندى) باسى چۆنیەتى بەڕێوەچوونى پرۆژەکەیان کرد بۆ مامۆستایان وقوتابیان، لە کۆتاییشدا بە کۆمەڵێک بۆچوون و پرسیار و وەڵام گفتوگۆکە دەوڵەمەندتر کرا.