ڕۆژی یەکشەممە ١٠ـی ١١ـی ٢٠٢٤ بەشێکی زۆر لە قوتابییانی وەرگیراو لە قۆناغی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) لە هەرسێ بەشەکانی کۆلێژمان، سەردانی تۆماری کۆلێژەکەمانیان کرد، بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەی وەرگرتنیان.
بۆ لەنزیکەوە ئاگادار بوون لە ڕەوشی بەڕێوەچوونی کارەکان، بەڕێز ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) سەردانی تۆماری کۆلێژمانی کرد لە باڵەخانەی کۆن، وە پێشوازی له قوتابییان و کەسوکاری قوتابییان کرد و پیرۆزبایی خۆی پێڕاگەیاندن، بەبۆنەی وەرگیرانیان لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان.
