سەر لە بەیانى ئەمڕۆ ١٥/١٠/٢٠١٩ بە درووشمى (زانست میحرابى ئیمانە) دووەمین کۆنفرانسى زانستیی نێودەوڵەتى کۆلێژى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سەلاحەدین – هەولێر، بە ناونیشانى (چەند ئاماژەیەکى زانستى لە قورئانى پیرۆز و سوننەتى پێغەمبەر) دەستى بە کارەکانی کرد. کۆنفراسەکە بە هاوبەشى لەگەڵ (ناوەندى کوردستان بۆ ئیعجازى زانستى لە قورئان و سوننەتدا) لە هۆڵى (سەنتەرى ڕۆشنبیرى زانکۆى سەلاحەدین – هەولێر) بەڕێوە دەچێت و دوو ڕۆژ دەخایەنێت.
لە کۆنفرانسەکەدا هەریەکە لە بەرێزان: پ.ی.د.ئیدریس قادر ڕاگرى کۆلێژى زانستە ئیسلامییەکان، م.فاروق ڕەسووڵ یەحیا سەرۆکى ناوەندى کوردستان بۆ ئیعجازى زانستى لە قورئان و سوننەت، پ.د.احمد دزەیی سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین، د.عبداللە سعید گرتکى سەرۆکى یەکێتى زانایان، پ.د. صالح قادر زەنکى سەرۆکى بەشى (اصول الفقه) لە زانکۆى قەتەر وتەیان پێشکەش کرد.
شیاوى ئاماژە پێکردنە، کۆنفرانسەکە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت تیاییدا زیاتر لە بیست و یەک توێژینەوەى زانستى بە هەردوو زمانى کوردى و عەرەبى پێشکەش دەکرێن.
Ahmed Ameen