کۆڕبەندێک لەژێر ناونیشانی (کارامەییە پێویستەکانی قوتابی زانکۆ) لە کۆلێژمان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ٢ـی ٢٠٢٥ بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و سەرۆکی بەشی خوێندنی ئیسلامی (د. جعر نجم الدین گوانی) و بەشێکی زۆر لە مامۆستایان وفەرمانبەران وقوتابییانی کۆلێژ، بەشی خوێندنی ئیسلامی لە کۆلێژەکەمان، کۆڕبەندێکی زانستی لەژێر ناونیشانی (کارامەییە پێویستەکانی قوتابی زانکۆ) لە هۆڵی (کوێت) لە کۆلێژمان سازکرد.
سەرەتای کۆڕبەندەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد، دواتر ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) وتەیەکی پێشکەش کرد، کە تیایدا بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و سوپاسی سەرۆکایەتی بەشی خوێندنی ئیسلامی ولێژنەکانی کۆڕبەندەکەی کرد، لەبەرامبەر ئەنجامدانی کۆڕبەندەکەدا، هەروەها سەرۆکی بەشی خوێندنی ئیسلامی (د. جعر نجم الدین گوانی) وتەیەکی پێشەکەشکرد، دواتر پانێڵێک سازکرا، بە بەشداری هەریەک لە بەڕێزان (د. لقمان صمد/ مامۆستا لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان/ بەڕێوەبەری پانێڵ) ، (پ.ی.د. لقمان بەهاءالدین احمد/ مامۆستا لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان/ تەوەر “کارامەیی گۆڕینی خوەکان”) و (مامۆستا کارزان یاسین/ ڕاوێژکار وڕاهێنەری پەروەردەیی/ تەوەر “کارامەیی بەڕێوەبردنی کات”).
لە کۆتایی پانێڵەکەشدا، لەلایەن ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) بڕوانامەی ڕێزلێنان بە بەڕێوەبەری پانێڵ و پانێڵیستەکان بەخشرا، دواتریش ڕاسپاردەکانی کۆڕبەند لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. فەرهاد ابراهیم اکبر) خوێنرایەوە.
لە کۆتایی کۆڕبەندەکەشدا، بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرا بە ئەندامانی لیژنەکانی کۆڕبەند، هەروەها سوپاس وپێزانین و خەڵات بەخشرا بە قوتابییە یەکەمەکانی ساڵی ڕابردووی بەشی خوێندنی ئیسلامی و سێ قوتابیتری بەشەکە بەهۆی پابەند بوونی تەواوەتی بە دەوام و پاک وخاوێن ڕاگرتنی کۆلێژ.

Leave a comment