گەشتێکی زانستی و مەیدانی بۆ قوتابیانی قۆناغی سێی بەشی خوێندنی ئیسلامی سازکرا

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٤/١١/٢٥) بەشی خوێندنی ئيسلامی لە کۆلێژەکەمان، گەشتێکی زانستی گرنگیان بۆ دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر ئەنجامدا، بەسەرپەرشتی مامۆستایانی بابەت (پ.د. كمال صادق و م.ی. نذير حسن زێباری).
بەشداربوانی گەشتەکە بریتی بوون لەگروپێك له قوتابییانی قۆناغی سێی بەشی خوێندنی ئيسلامی لە کۆلێژەکەمان، کە وانەی (فقه الأحوال الشخصية) دەخوێنن.
مەبەستی سەردانەکە بۆ دادگای باری كەسی هەولێر ئەوە بوو کە قوتابيانمان زیاتر ئاشنای ڕێوشوێنی دادبينى سەبارەت به داواکانی ( زواج، نفقه، طلاق وهتد ) بن، بۆ زياتر سوود وەرگرتنی قوتابيان لەبابەتەکانی دادگای باری كەسی لە چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیە.
لەم سۆنگەیەوە سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کەوا هاوکارمان بوون بۆ کار ئاسانی کردنی قوتابیانمان لەو گەشتە زانستیەدا، زۆر بەڕێز سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر (حاكم فاخر صابر بايز) و نوسيگەی بەڕێزان (سردار عبدالرحمن ، حاكم دلشاد ملا فائز/داواكاری گشتی) و بەڕێز (دلاوەر كوێخا) بەڕێوەبەری کارگێڕی بارى كەسى و بەڕێز (سەنگەر صابر) بەڕێوەبەری کارگێڕی دادگاى بەرايى هەولێر.

Leave a comment