200099200878_312560
سیمپۆزیۆمێک لەژێر ناونیشانى (پاراستنى شکۆى خێزان) ساز کرا

سەنتەرى سەڵاحەدینى ئەیوبى بۆ تویژینەوە ولێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان لە زانکۆى سەڵاحەدین/هەولێر، هەڵسا بە سازدانى سیمپۆزیۆمێک لەژێر ناونیشانى (پاراستنى شکۆى خێزان) لە سەنتەرى ڕۆشنبیرى زانکۆى سەڵاحەدین. ئەمڕۆ سێشەممە (٨/١٢/٢٠٢٠) لە هۆڵى کۆچەر بیرکار، لە سەنتەرى رۆشنبیرى زانکۆى سەڵاحەدین، لە چوارچێوەى هەڵمەتى ١٦ ڕۆژەى بەرەنگار بوونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەتان، سەنتەرى سەڵاحەدینى ئەیوبى بۆ توێژینەوەو لێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان، بە ئامادەبوونى […]

123652957_1378620888975205_114361524989360311_n
ئەمرۆ بەڕێز (د. ادریس قادر) ڕاگری کۆلێژەکەمان، لە دەستپێکی خوێندنی باڵای ماستەر و دکتۆرا هۆڵەکانی خوێندنی بەسەر کردەوە،

ئەمرۆ بەڕێز (د. ادریس قادر) ڕاگری کۆلێژەکەمان، لە دەستپێکی خوێندنی باڵای ماستەر و دکتۆرا هۆڵەکانی خوێندنی بەسەر کردەوە، لە نزیکەوە چاوی بە قوتابیانی وەرگیراو لە هەردوو بەشی ماستەر و دکتۆرا کەوت وهیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، شایانی باسە پرۆسەکە لەکۆلێژ دەستی پێکرد.

120812718_1354233641413930_1221445536992060423_o
بەشێک له‌ مامۆستايانى كۆلێژى زانسته‌ ئيسلامييه‌كان به‌شدارى له‌ پرۆگرامى (لاوان له‌ پێناو ئاشتيدا ده‌كه‌ن)

بەشێک له‌ مامۆستايانى كۆلێژى زانسته‌ ئيسلامييه‌كانى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دين، به‌ سه‌رپه‌رشتى ڕاگرى كۆلێژەکەمان (پ.ی.د. ئيدريس قادر حمدا‌مين) له‌ شارى سلێمانى له‌ رێكکه‌وتى (٢٠٢٠/٩/٢٣ تا ٢٠٢٠/٩/٢٦) به‌شداريان كرد له‌ پڕۆگرامى (لاوان له‌ پێناوى ئاشتيدا) شانده‌كه‌ پێكهاتبوو له‌م به‌ڕێزانه‌ى خواره‌وه‌: پ.ی.د. ئيدريس قادر حمدامين/ ئەندامی بۆردی راوێژكاری پڕۆژەكە د. كوسرت صالح أحمد/ سەرپەرشتیاری جێبەجێكاری پڕۆژەكە. پ.ی.د. زياد إسماعيل […]

DSC_0137
بڵاوکردنەوەى هۆشیارى تایبەت بە ڤایرۆسى کۆرۆنا

بەمەبەستى بڵاوکردنەوەى هۆشیارى تەندروستى بۆ قوتابیانى کۆلێژەکەمان، هۆبەى تەندروستى وسەلامەتى کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان، بە ئامادەبوونى راگرى کۆلێژ ویاریدەدەرى راگر، هەڵسان بە بڵاوکردنەوە وهەڵواسینى چەندین پۆستەرى جیاوازى تایبەت بە نەخۆش کۆرۆنا.  

DSC_0083
لەژێرناونیشانى”رێگاکانى سەرکەوتن بۆ مامۆستایان وقوتابیان” پانێڵێک لەکۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان سازکرا

رۆژى پێنجشەممە بەروارى (٢٠/٢/٢٠٢٠) سەنتەرى سەڵاحەدینى ئەیوبى بۆتوێژینەوە ولێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان، هەڵسا بەسازدانى پانێڵێک لە کۆلێژەکەمان لەژێرناونیشانى (رێگاکانى سەرکەوتن بۆمامۆستایان وقوتابیان) بەپێشکەشکردنى چەند سیمینارێک لەلایەن هەریەک لەبەڕێزان (د.جعفرگوانى، د.عباس بابان، د.سامان ماملیس)، لەهۆڵى (م. محمد صاحب نەقشبەندى)، کەژمارەیەکى زۆر لە مامۆستایان وقوتابیانى زانکۆ تیایدا ئامادەبوون، پێشکەشکاران لەڕێگەى سیمینارەکانیانەوە بەشێوەیەکى زانستیانە وتێروتەسەل باسیان لەڕێگاکانى سەرکەوتن کرد بۆقوتابیان […]