photo_2022-07-28_00-32-44 (2)
تیپی فەرمانبەرانی کۆلێژەکەمان لە پاڵەوانیەتی تۆپی پێی زانکۆ بەشداربوو

بەرواری (٢٠٢٢/٣/١٣) لە چاڵاکیەکی وەرزشیدا، تیپی تۆپی پێی فەرمانبەرانی کۆلێژەکەمان، بە سەرپەرشتی بەشی وەرزشی کۆلێژەکەمان، بەشداریان کرد لە پاڵەوانیەتی تۆپی پێی بچوک کراوە لە ئاستی فەرمانبەرانی زانکۆی سەڵاحەدین.

photo_2022-07-25_23-12-04
بەڕێوەچوونی یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی کۆلێژ

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٢/٣/٣١ بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ و بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران، یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، لە نێوان هەردوو تیپی قۆناغی دووەم و قۆناغی چوارەمی بەشی شەریعە بەڕێوەچوو، کە قۆناغی چوارەم توانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن و نازناوەکە ببەنەوە.

photo_2022-03-08_18-59-13
بەخشینی بڕوانامەی ڕێزلێنان بە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٣/٨ لە مەراسیمێکدا لە هۆڵی (م. محمد صاحب) له کۆلێژەکەمان، بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژەکەمان (د. ئیدریس قادر باڵەک)، بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری وپرۆگرامەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین و سوپاس وپێزانینی ڕاگرایەتی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان، بەخشرا بە بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان، لەپای بەدەستهێنانی پلەی شایستە، وەک مامۆستای نمونەیی وسەرکەوتوو لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری، بۆ […]

Untitled-1
دەرمالەی قوتابیان

 ئاگاداری قوتابیانی خۆشەویستی زانکۆی سەلاحەدین دەکەینەوە کەوا بەیانی سێشەممە بەرواری ٨\٣\٢٠٢٢ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی دەرمالەی قوتابیان

photo_2022-03-03_23-11-41 (2)
دیداری ئازادی ئایینی و گوتاری رقەبەری لە سلێمانى

ئینستیتیوتی تۆلێرانسی بێسنوور بە ھاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی و ئینستیتیوتى ئازادى ئایینى لە ئەمریکا، دیداری ئازادی ئایینی گوتاری رقەبەری لە ئەمریکان کۆرنەرى سلێمانى ئەنجامدا. رۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە ٢٣-٢٤/٢/٢٠٢٢ لە ئەمریکان کۆرنەرى سلێمانى، بەئامادەبوونی بەرێزان زێندین مەولود، بریکارى وەزارەتى ئەوقاف وکاروباری ئایینی، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى، د. شەمال، نوێنەرى سەرۆکى […]

photo_2022-03-02_17-39-10
پانێڵێک بەناونیشانی (زیادکردنی هۆشیاری لەبارەی کۆچی نایاسایی) سازکرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٣/٢ ڕێکخراوی ئەمریکان کۆرنەری سلێمانی، بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ (د. ئیدریس قادر باڵەک) و یاریدەدەری ڕاگر و بەشێک لە مامۆستایان وقوتابیان، لە هۆڵی (م.محمد صاحب) لە کۆلێژەکەمان، هەڵسا بە سازدانی پانێڵێک لەژێر ناونیشانی (زیادکردنی هۆشیاری لەبارەی کۆچی نایاسایی). لە پانێڵەکەدا (هاوبیر حمە علی) سەرپەشتیاری پانێڵ و بەڕێوەبەری ئەمریکان کۆرنەری سلێمانی، سیمینارێکی پێشکەش کرد […]

photo_2022-02-27_16-19-47
سیمپۆزیۆمێک لەژێر ناونیشانی : (فەتواو و لێکەوتەکانی لەنێوان پابەندبوون وپابەندنەبوون بە مەبەستەکانی شەریعەت) سازکرا

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٢/٢٧ بەهاوبەشی لەنێوان یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و سەنتەری سەڵاحەدینی ئەیوبی بۆ توێژینەوە ولێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان/ کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان، سیمپۆزیۆمێک لەژێر ناونیشانی (فەتواو و لێکەوتەکانی لەنێوان پابەندبوون وپابەندنەبوون بە مەبەستەکانی شەریعەت) لە سەنتەری ڕۆشنبیری وکۆمەڵایەتی زانکۆی سەڵاحەدین، سازکرا. سیمپۆزیۆمەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد، لەدوای نمایشکردنی پرۆمۆی زانکۆی سەڵاحەدین، سەرۆکی […]

image (2)
ئەنجامدانی دوو سیمینار لە هۆڵی (م.محمد صاحب) لە کۆلێژەکەمان

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٢/٢/٢٤ سەرۆکایەتی بەشی شەریعە، بە ئامادەبوونی بەڕێز (د. زیاد ئیسماعیل خۆرانی) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژەکەمان، هەڵسا بە ئەنجامدانی دوو سیمینار لە هۆڵی (م.محمد صاحب) لە کۆلێژەکەمان. سیمیناری یەکەم بۆ بەڕێز (پ.ی.د. ابراهیم احمد سەنگەری) بوو، لەژێر ناونیشانی (مصادر المادة الفقهیة) بۆ قوتابیانی خوێندنی باڵا وقۆناغی چوارەم. […]

Capturegfgf
بەشداریکردنی قوتابیانی کولێژەکەمان لە پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێز

لە میانەی کاروچاڵاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاڵاکیە وەرزشیەکانی زانکۆی سەڵاحەدین، بەرواری (٢٠٢٢/٢/٢١) قوتابیانی کۆلێژەکەمان، بە سەرپەرشتی بەشی وەرزشی کۆلێژ، بەشداریان کرد لە پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێز، کە بۆ قوتابیانی زانکۆ ڕێکخرابوو.

photo_2022-02-17_20-47-49
پانێڵێک لەژێر ناونیشانـی: هۆشیاری قوتابیان وئاڵنگاریەکانی یەکەم ساڵی زانکۆ سـازکرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٢/١٦ سەنتەری سەڵاحەددینی ئەیوبی بۆ توێژینەوە ولێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان، لە هۆڵی (م.محمد صاحب) لە کۆلێژەکەمان، بە ئامادەبوونی(د. ئیدریس قادر باڵەک) ڕاگری کۆلێژەکەمان و (د.زیاد ئیسماعیل خۆرانی) یاریدەدەری ڕاگر و بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان، هەڵسا بە سازدانی پانێڵێک لەژێر ناونیشانی هۆشیاری قوتابیان وئاڵنگاریەکانی یەکەم ساڵی زانکۆ، بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژەکەمان، پانێڵەکە چەند سیمینارێکی گرنگی […]