پاڵەوانیەتی تێنسی سەرمێز
بەشداری قوتابییانی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، لە پاڵەوانیەتی تێنسی سەرمێز، کە بۆ قوتابییانی کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین ڕێکخرابوو.
بەشداری قوتابییانی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، لە پاڵەوانیەتی تێنسی سەرمێز، کە بۆ قوتابییانی کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین ڕێکخرابوو.
بەشداریکردنی قوتابییانی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، بە سەرپەرشتی (یەکەی وەرزشی کۆلێژ) لە پاڵەوانیەتی تۆپی پێی بچوککراوەی قوتابیانی کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین.
ئەمڕۆ هەینی ١٧ـی ١١ـی ٢٠٢٣ ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین، بە یاوەری بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان، مامۆستا (سامان فارس عوڵا) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ و (د. عمران محمد اسماعیل) بەرپرسی خوێندنی باڵا و مامۆستا (سعداللە اکرم یابە) بەشدارییان کرد لە (کۆنفرانسی زانستی سێیەم) کە سەنتەری سامەڕا […]
ئەمڕۆ سێشەمە ١٧ی ١٠ی ٢٠٢٣ بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی درووست کردنی باڵەخانەی نوێی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، وەفدێکی پێکهاتوو لە وەزارەتی ئەوقافی کوێتی و کۆمەڵەی بەهاناوەچوونی کوێتی، بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان (پ.د. جمیل علی سورچی) و ڕاگری پێشووی کۆلێژمان (پ.د. ئیدریس قادر حمدامین) سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدینیان کرد و لەگەڵ […]
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی ١٠ی ٢٠٢٣ سەنتەری سەڵاحەددینی ئەیوبی بۆ توێژینەوە ولێکۆڵینەوە ئیسلامییەکان لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، هەڵسا بە سازدانی سیمپۆزیۆمێک بەبۆنەی یادی لەدایک بوونی پێغەمبەرمان”دروودی خوای لەسەربێت” بەناونیشانی (ئافرەت لە ڕوانگەی سوننەتیپێغەمبەرمان). سەرەتای سیمپۆزیۆمەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد، دواتر بەڕێز ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) وتەیەکی پێشکەشکرد، کە تیایدا وێڕای […]
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی ١٠ی ٢٠٢٣ ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) بە ئامادەبوونی یاریدەدەری ڕاگر وبەرپرسی خوێندنی باڵای کۆلێژ، لەگەڵ سەرۆک بەش ومامۆستایانی پەروەردەی ئایینی کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر بابەتی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا، کە تیایدا مامۆستایانی بەشداربوو بۆچوون و سەرنجەکانیان خستەڕوو لەبارەی بابەتی خوێندنی بەرایی وخوێندنی باڵا لە کۆلێژەکەمان.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٣/٩/٢٤ بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگر و ئەنجومەنی کۆلێژ و مامۆستایان و فەرمانبەران وقوتابیانی کۆلێژەکەمان، پێشوازی کرا لە هەریەک لە بەڕێزان (شێخ طالب الشطي) بەرپرسی هۆبەی عێراق لە (جمعیة احیاء التراث الإسلامي/ لجنة العالم العربي) و (د. محمد سلیم محمد) سەرۆکی دەزگای حباء بۆ گەشەپێدانی بەردەوام.لە سەردانەکەیاندا […]
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٣/٩/٣ بەبۆنەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگر، کۆبوونەوەی مامۆستایانی کۆلێژەکەمان بەبۆنەی دەستبەکاربوونەوەیان بۆ پڕۆسەی خوێندن بۆ وەرزی نوێ بەڕێوەچوو.لە کۆبونەوەکەدا کە لە هۆڵی (محمد صاحب نەقشبەندی) لە کۆلێژەکەمان ئەنجامدرا، بەڕێز ڕاگری کۆلێژ وتەیەکی پێشکەشکرد، وێڕای سوپاسکردنی مامۆستایان لە سەرخستنی پڕۆسەی ساڵی ڕابردووی […]
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٣/٨/٨ لە لایەن ڕاگری کۆلێژەکەمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان، پێشوازی کرا لە وەفدی “کۆمەڵەی بەهاناوەچوونی کوێتی” و “دەزگای خێرخوازی بارزانی” کە سەردانی باڵەخانەی نوێی کولێژەکەمانیان کرد. لە سەردانەکەدا، کە لەلایەن تیمی ئەندازەی سەرۆکایەتی زانکۆ و ڕاگرایەتی کۆلێژەوە پێشوازیان لێکرا، بەیاوەری ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و ڕاگری […]
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٥/٢٤ بەڕێز (د. سەید ئەحمەد پێنجوێنی) بەرپرسی لقی هەرێمی کوردستانی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان، سەردانی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی کرد و لەلایەن (د. جمیل علی سورچی) ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان و بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان پێشوازی لێکرا. لە میانەی سەردانەکەیدا، بەڕێز (د. سەید ئەحمەد پێنجوێنی) پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی وەک ڕاگری نوێی کۆلێژی زانسته ئیسلامیەکانی لە […]