photo_2024-11-17_19-54-17
کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان بەشداری لە پاڵەوانیەتی تۆپی پێی زانکۆی سەڵاحەدین دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ـی ١١ـی ٢٠٢٤ لەمیانی کاروچاڵاکییەکانی یەکەی وەرزشی کۆلێژمان، تیپی تۆپی پێی کۆلێژەکەمان، یەکەم یاری خۆی لە پاڵەوانییەتی تۆپی پێی کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین بەرامبەر بە کۆلێژی پەروەردەی مەخمور ئەنجامدا.

photo_2024-11-14_21-15-44
سیمینارێک لەبارەی سیستەمی بۆلۆنیا لە کۆلێژەکەمان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ـی ١١ـی ٢٠٢٤ سیمینارێک لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. زیوەر زەینەل عومەر) مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە، بۆ مامۆستایانی قۆناغی یەکەمی هەرسێ بەشەکانی کۆلێژمان، لەبارەی سیستەمی (بۆلۆنیا پرۆسێس) بەڕێوەچوو. لە سیمینارەکە مامۆستایانی ئامادەبوو تێبینی وپرسیارەکانیان ئاراستەی پێشکەشکاری سیمینار کرد و لەلایەن بەڕێزیانەوە وەڵامدرانەوە.لە کۆتاییشدا لەلایەن ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) سوپاس وپێزانین بەخشرا بە […]

photo_2024-11-11_17-46-44
کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان پێشوازی لە قوتابییانی قۆناغی یەکەم دەکات

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ـی ١١ـی ٢٠٢٤ بەشێکی زۆر لە قوتابییانی وەرگیراو لە قۆناغی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) لە هەرسێ بەشەکانی کۆلێژمان، سەردانی تۆماری کۆلێژەکەمانیان کرد، بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەی وەرگرتنیان. بۆ لەنزیکەوە ئاگادار بوون لە ڕەوشی بەڕێوەچوونی کارەکان، بەڕێز ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) سەردانی تۆماری کۆلێژمانی کرد لە باڵەخانەی کۆن، وە پێشوازی له […]

photo_2024-11-07_02-08-25
ۆرک شۆپێک بۆ قوتابییانی بەشی پەروەردەی ئایینی سازکرا

ئەمڕۆ سێشەممە ٥ـی ١١ـی ٢٠٢٤ هۆبەی تەندروستی وسەلامەتی کۆلێژەکەمان، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی (پێکەوە بۆ پاراستنی مرۆڤ وژینگە) هەڵسان بە ئەنجامدانی ۆرک شۆپێک بۆ قوتابییانی بەشی پەروەردەی ئایینی لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان.مەبەست لە ئەنجامدانی ۆرک شۆپەکە، بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری وڕۆشنبیری قوتابییان بوو، سەبارەت بە هەندێک بابەتی پێویست و هەستیار، کە بۆ هەرسێ بەشەکانی کۆلێژمان ئەنجامدەدرێت […]

photo_2024-11-03_00-13-51
بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرا بە بەشداربووانی خولی هاوینەی (فێرکردنی قورئانی پیرۆز)

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ـی ١٠ـی ٢٠٢٤ بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و بەڕێوەبەری سەنتەری شێخ محمد طاهری کوردی (پ.د. سەردار حمدامین ابراهیم) و بەشێک لە مامۆستایان و قوتابییانی کۆلێژمان، بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرا بە قوتابییانی بەشداربووی خولی هاوینەی (فێرکردنی قورئانی پیرۆز) کە لەلایەن (سەنتەری شێخ محمد طاهری […]

wazer
لە مەراسیمێکدا باڵەخانەی نوێی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان کرایەوە

  ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ـی ١٠ـی ٢٠٢٤ لە مەراسیمێکدا، بە ئامادەبوونی بەڕێز (د. پشتیوان صادق) وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی هەرێم، بە نوێنەرایەتی بەڕێز (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر، بەڕێز (پ.ی.د. کامەران یونس) سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین، بەڕێز (پ.د. جمیل علی سورچی) ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، بەڕێز (د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) یاریدەدەری […]

yekety zxanayan
ڕاگری کۆلێژ پیرۆزبایی لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانی کرد

ڕاگری کۆلێژ پیرۆزبایی لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانی کردئەمڕۆ شەممە ٢١ـی ٩ـی ٢٠٢٤ ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) بەیاوەری بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژمان، سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانی کرد و لەلایەن (د. عبداللە سعید وەیسی) سەرۆکی یەکێتی زانایان و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی پێشوازییان لێکرا.سەردانەکە بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن بوو، بەبۆنەی […]

photo_2024-09-19_11-17-31
نۆیەمین سیمپۆزیۆمی (هەمواری پێشنیارکراو بۆ یاسای باری کەسی عیراقی وکاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگە لەنێوان شەریعەت ویاسادا) لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان بەڕێوەچوو

نۆیەمین سیمپۆزیۆمی (هەمواری پێشنیارکراو بۆ یاسای باری کەسی عیراقی وکاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگە لەنێوان شەریعەت ویاسادا) لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان بەڕێوەچوو ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی ٩ـی ٢٠٢٤ لەژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێز (پ.ی.د. کامەران یونس محمدامین)، کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان بەهاوبەشی لەگەڵ کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین، هەڵسان بە سازدانی سیمپۆزیۆمێک لەژێر ناونیشانی (هەمواری پێشنیارکراو بۆ یاسای باری […]

121212
بەشداری قوتابییانی کۆلێژەکەمان، لە پاڵەوانیەتی مەلەوانی بۆ قوتابییان

بەشداری قوتابییانی کۆلێژەکەمان، لە پاڵەوانیەتی مەلەوانی بۆ قوتابییانی کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین، کە ڕۆژی یەکشەممە (١٨ـی ٢ـی ٢٠٢٤) لە مەلەوانگەی داخراوی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی وزانستە وەرزشییەکان بەڕێوەچوو، کە قوتابی (موسی عبدالخالق محمد) لە بەشی (شەریعە) ی کۆلێژمان، توانی پلەی سێیەم لەسەر ئاستی گروپەکەی بەدەستبهێنێت.