ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٠٢١/٤/١ شاندی زانكۆی سەڵاحەددین بە نوێنەرایەتی بەڕێز سەرۆكی زانكۆ پڕۆفیسۆر دكتۆر جوهر فتاح، بەژداربوون لە كردنەوەی دووەمین كۆنفرانسی نێو دەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی ( الامام حسن العسكري إرث النبوة والامامة) كە لە ژێر چاودێری (العتبة العسكرية) سازكرا، وە لە لایەن (دار تراث سامراء) وزانكۆی بەغداد ڕێكخرابوو بە هاوبەشی (٢٤) بیست و چوار زانكۆی عیراقی كە لە نێویاندا زانكۆی سەڵاحەددین وە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان لە هەرێمی كوردستان بەژداری ئەم كۆنفرانسەیان كرد لە شاری سامراء، کە لە كاتژمێر 9 ی بەیانی دەستی بە چاڵاكیەكانی كرد، وە شاندی زانكۆمان پێك هاتبوون لەم بەڕێزانەی خوارەوە: پ.ی.د. ئیدریس قادر حەمەدەمین ، سەرۆكی شاندو ڕاگری كۆلێژی زانستە ئیسلامیەكان. پ.ی.د. زیاد ئیسماعیل خۆرانی، یاریدەدەری راگر وئەندامی شاند. پ.ی.د. قاسم غەفور، مامۆستا و ئەندامی شاند. د. عمران محمد اسماعیل، بەرپرسی هۆبەی خوێندنی باڵاو ئەندامی شاند. ئەوەی شایەنی باسە زۆر خۆشحاڵبوون بە ئامادەبوونی شاندی زانكۆی سەڵاحەددین، وە ئەمینداری گشتی (العتبە العسكریە) بەڕێز شێخ ستار المرشدی سوپاسی ئامادەبوونی ئەم شاندەی كرد، وە هەوڵی سەرۆكی زانكۆی سەلاحەددینی بەرز نرخاند بۆ بەژداریكردنی زانكۆی سەڵاحەددین سەرەڕای بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووان بە كۆڕۆنا ومەترسیەكانی خێرا بڵاوبوونەوەی، وە لۆگۆی شەرەفی بەخشی بە سەرۆكی شاند لە جیاتی بەڕێز سەرۆكی زانكۆ. لە میانەی ئەم گەشتە دا شاندی كۆلێژی زانستە ئیسلامیەكان بانگهێشت كران بۆ زانكۆی تكریت لە كۆلێژی زانستە ئیسلامیەكان، لە لایەن ڕاگری كۆلێژ پ.د. سعد و ستافی كۆلێژ پێشوازیان لێكرا، وە لەم چاوپێكەوتنە ئاڵوگۆڕی پەیوەندی زانستی و ئەكادیمی كرا لە نێوانیاندا كە لە داهاتوو بە فەرمی بكرێت.
