پانێڵێک لەژێر ناونیشانـی: هۆشیاری قوتابیان وئاڵنگاریەکانی یەکەم ساڵی زانکۆ سـازکرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٢/١٦ سەنتەری سەڵاحەددینی ئەیوبی بۆ توێژینەوە ولێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان، لە هۆڵی (م.محمد صاحب) لە کۆلێژەکەمان، بە ئامادەبوونی(د. ئیدریس قادر باڵەک) ڕاگری کۆلێژەکەمان و (د.زیاد ئیسماعیل خۆرانی) یاریدەدەری ڕاگر و بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان، هەڵسا بە سازدانی پانێڵێک لەژێر ناونیشانی هۆشیاری قوتابیان وئاڵنگاریەکانی یەکەم ساڵی زانکۆ، بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژەکەمان، پانێڵەکە چەند سیمینارێکی گرنگی لەخۆگرتبوو، کە لەلایەن چەند مامۆستایەکی کۆلێژەکەمانەوە پێشکەش بە قوتابیان کرا، کە تیایدا تیشکیان خستە سەر چۆنیەتی هەڵسوکەوتی قوتابی لە قۆناغی زانکۆدا و فاکتەرەکانی سەرکەوتنی قوتابیان و چەندین زانیاری بەسودیان پێشکەش بە قوتابیانی ئامادەبوو کرد، کە دەبێتە هۆی بەرچاوو ڕوونی زیاتر بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم. لە کۆتایی پانێڵەکەشدا، سوپاس وپێزانین پێشکەش بە مامۆستایانی پێشکەشکاری سیمیناری پانێڵەکە کرا.

 

Leave a comment