سێ قوتابییە یەکەمەکانی بەشی شەریعە خەڵاتکران

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٢/٢/٨ لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ و یاریدەدەری ڕاگر و مامۆستایان وبەشێکی زۆر لە قوتابیان، لە هۆڵی (م.محمد صاحب) لە کۆلێژەکەمان، سێ یەکەمەکانی کۆرسی یەکەمی بەشی (شەریعە) خەڵات و ڕێزلێنانیان پێ بەخشرا. لە سەرەتای مەراسیمەکەدا سەرۆکی بەشی شەریعە (د. ئەردەوان مصطفی) وتەیەکی پێشکەشکرد و پیرۆزبایی لە قوتابییە یەکەمەکان کرد وهیوای بەردەوامی وسەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن، دواتر ڕاگری کۆلێژ (د. ئیدریس قادر باڵەک) لە وتەیەکدا وێڕای پیرۆزبایی کردن لە قوتابییە یەکەمەکان، پیرۆزبایی لە هەموو ئەو قوتابیانە کرد کە نمرەی بەرزیان بەدەستهێناوە، هەروەها باسی لە گرنگی بەدەستهێنانی زۆرترین زانست وزانیاری کرد لە لایەن قوتابیانەوە وهیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا خەڵات وڕێزلێنان بە سێ قوتابییە یەکەمەکان بەخشرا.

Leave a comment