ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٢/٣/٣١ بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ و بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران، یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، لە نێوان هەردوو تیپی قۆناغی دووەم و قۆناغی چوارەمی بەشی شەریعە بەڕێوەچوو، کە قۆناغی چوارەم توانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن و نازناوەکە ببەنەوە.