كۆڵێژی زانستە ئیسلامیەكانی زانكۆی سەلاحەددین بە چاودێری بەڕێز دكتور أحمد دزەیی سەرۆكی زانكۆی سەلاحەددین و بەبەشداری بەڕێز دكتور مستەفا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی لە بەرواری (28/11/2018) هەستا بە كردنەوەی پێشانگایەكی كتێب لە كۆلێژی زانستە ئیسلامیەكان، لە پێشانگایەكەدا چەندین ناونیشان لە چەند بوارێكی جۆراو جۆردا نمایشكران بە داشكاندنێكی زۆرەوە بۆ مامۆستاو قوتابیان، ئەم پیشانگایە بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
دانانى: أحمد أمين