به‌روارى 17-12-2018 به ئاماده‌بوونى به‌رێز (پ. ى. د. ادریس قادر حمد امین) راگرى كۆلێژ و سه‌رۆك به‌شه‌كان وفه‌رمانبه‌ران و قوتابیانی كۆلێژ یادى رۆژی ئالای كوردستان كرایه‌وه، سه‌رتا وتارێك له لایه‌ن راگرى كۆلێژ پێشكه‌ش كرا له وتاره‌كه وێرای پیرۆزبایی سڵاوی نارد بۆ پیشمه‌رگه‌ى كوردستان و هیواى خواست ئه‌و یاده به‌رز و شه‌كاوه بێت و گوتى ئاڵا سیمبولى نه‌ته‌وه‌ى كورده‌و به‌رز كردنه‌وه‌ى ئه‌ركه له سه‌ر هه‌مووان. دواتر سیمینارێك بۆ به‌رێز( د. فهمی شكرى ) سازكرا، له سیمیناره‌كه‌دا باسی له گرنگی مێژووى ئاڵای كوردستان كرد و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و شۆرشه یه‌ك له‌دواى یه‌كانه‌ی كه چۆن ئالایان پاراستوه وه باسی له‌و میژوهش كرد كه ئاڵا تێیدا سه‌ری هه‌ڵداوه دواتر به چه‌ندان مارش و سروودى نیشتیمانى و بهرزكردهنهوهى ئاڵا مه‌راسیمه‌كه كۆتایی هات ..