ڕاگری کۆلێژ پیرۆزبایی لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانی کرد

ڕاگری کۆلێژ پیرۆزبایی لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانی کرد
ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی ٩ـی ٢٠٢٤ ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) بەیاوەری بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژمان، سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانی کرد و لەلایەن (د. عبداللە سعید وەیسی) سەرۆکی یەکێتی زانایان و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی پێشوازییان لێکرا.
سەردانەکە بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن بوو، بەبۆنەی یادی (٥٤) پەنجا وچوار ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان، کە لەلایەن خۆیەوە ڕاگری کۆلێژمان پیرۆزبایی خۆی وڕاگرایەتی وکۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی گەیاند بە سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان.

Leave a comment