ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ـی ١٠ـی ٢٠٢٤ بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و بەڕێوەبەری سەنتەری شێخ محمد طاهری کوردی (پ.د. سەردار حمدامین ابراهیم) و بەشێک لە مامۆستایان و قوتابییانی کۆلێژمان، بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرا بە قوتابییانی بەشداربووی خولی هاوینەی (فێرکردنی قورئانی پیرۆز) کە لەلایەن (سەنتەری شێخ محمد طاهری کوردی) بۆ فێرکردن ولەبەرکردنی قورئانی پیرۆز لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان لە (٢٠٢٤/٧/١ تا ٢٠٢٤/٨/١) بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد، دواتر ڕاگری کۆلێژ (پ.د. جمیل علی سورچی) وتەیەکی پێشکەشکرد، دواتر بەڕێوەبەری خول (پ.د. کمال صادق یاسین) وتەیەکی پێشکەش کرد.
لەکۆتاییشدا خەڵات وبڕوانامەی ڕێزلێنان بە مامۆستایانی بەشدار بووی خول و بڕوانامەی بەشداریکردنیش بە قوتابییانی بەشداربووی خولەکە بەخشرا.


