ئەمڕۆ سێشەممە ٥ـی ١١ـی ٢٠٢٤ هۆبەی تەندروستی وسەلامەتی کۆلێژەکەمان، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی (پێکەوە بۆ پاراستنی مرۆڤ وژینگە) هەڵسان بە ئەنجامدانی ۆرک شۆپێک بۆ قوتابییانی بەشی پەروەردەی ئایینی لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان.
مەبەست لە ئەنجامدانی ۆرک شۆپەکە، بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری وڕۆشنبیری قوتابییان بوو، سەبارەت بە هەندێک بابەتی پێویست و هەستیار، کە بۆ هەرسێ بەشەکانی کۆلێژمان ئەنجامدەدرێت و بۆ هەر بەشێک ماوەی (٣) سێ ڕۆژ دەخایەنێت.
زۆر سوپاس بۆ کۆمەڵەی (پێکەوە پاراستنی مرۆڤ وژینگە)، کە خۆبەخشانە وماندوونەناسانە، هەوڵی بەرزکردنەوەی لایەنی ڕۆشنبیری تاکەکانی کۆمەڵگە بەگشتی و قوتابییانی زانکۆ بەتایبەتی دەدەن.


