ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی ١ـی ٢٠٢٥ لە هۆڵی (کوێت) لە کۆلێژەکەمان، لە ژێر ڕۆشنایی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام لە پەروەردەو فێرکردندا لەوانە: جیاکاری نەکردن لەدژی ژنان و ئافرەتان و کچان(Policy of non-discrimination against women) و پلان و ڕێنمایی و ئامۆژگاریکردنی ژنان و کچان (Women’s mentoring schemes ) وسیاسەتەکانی دژە جیاکاری و گرینگی دان بە قوتابیانی کچ وەکو چەند بابەتێکی تایبەت بە ئافرەتان (Anti-discrimination policies ) سیمینارێک لەلایەن (د. ڕامان شێردڵ) پسپۆڕ لە نەخۆشیەکانی ئافرەتان ولەدایک بوون، سەبارەت بە ڕۆشبیری گشتی پزیشکی تایبەت بە ئافرەتان، بۆ قوتابییە کچەکانی هەرسێ بەشی کۆلێژمان سازکرا.
لە سیمینارەکەدا، ڕێنمایی و ئامۆژگاری پزیشکی پێویست درا بە بەشداربووانی سیمینار، لەپێناو بوونی ژیانێکی تەندروست، لە کۆتاییشدا پێشکەشکاری سیمینار وەڵامی سەرنج و پرسیارەکانی ئامادەبووانی دایەوە، دواتریش لەلایەن ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) سوپاس وپێزانینی ڕاگرایەتی کۆلێژ بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینار.
