سیمپۆزیۆمی (پەیام و کەسایەتی قوتابی زانکۆ) لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ـی ٢ـی ٢٠٢٥ لەژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێز (پ.ی.د. کامەران یونس محمدامین) بەشی شەریعەی کۆلێژەکەمان، هەڵسا بە سازدانی سیمپۆزیۆمێک لەژێر ناونیشانی (پەیام و کەسایەتی قوتابی زانکۆ) لە هۆڵی (کوێت) بۆ کۆنفرانسە زانستییەکان، لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان.
لە سیمپۆزیۆمەکە، هەر یەکە لە بەڕێزان (پ.د. فەرهاد علی مصطفی) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان، بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و (پ.د. جمیل علی سورچی) ڕاگری کۆلێژمان و (د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ و (د. عبداللە سعید وەیسی) سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و ئەنجومەنی کۆلێژ و چەندین مامۆستای زانکۆ و بەشێکی زۆر لە قوتابییان تیایدا ئامادەبوون.
سەرەتای سیمپۆزیۆم بەخوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد، دواتر پڕۆمۆی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان و پەیامی ڤیدیۆیی ڕاگری کۆلێژ و سەرۆکی بەشی شەریعە و قوتابییانی بەشی شەریعە پێشکەشکرا، دواتریش بەڕێز (پ.د. جمیل علی سورچی) ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان، وتەیەکی پێشکەش کرد، کە تیایدا بەخێرهاتنی سەرجەم میوانانی کرد، هەروەها باسی لە بابەتی پەیوەست بە سیمپۆزیۆم کرد و تیشکی خستە سەر گرنگی توێژی قوتابییان بەبێ جیاوازی ڕەگەزوبیرو بۆچوون و قەومییەت و کەسایەتی(Anti-discrimination policies) تەمەنی زێڕینی قوتابییان و سیاسەتی وەرگرتنیان لە زانکۆ کە ساڵانی خوێندنیانە لە زانکۆ بەبێ جیاوازی لە نێوان هەردوو ڕەگەزدا و(Non-discriminatory admissions policy) ڕاستکردنەوەی ئەو بۆچوونەی کەوا قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان دەبێت لە ڕەگەزی نێر بن بەڵکو کوڕو کچ لە وەرگرتنیان لە کۆلێژ و ماف و دەستکەوت و خوێندن و یەکەمبووندا یەکسانن (Policy of non-discrimination against women)، داوای لێکردن کە زۆرترین گرنگی بە کەسایەتی خۆیان و خوێندن و کۆکردنەوەی زانست وزانیاری بدەن، هەوڵبدەن کەوا مفهومی (Peace, Justice) لەناو تاکەکانی کۆمەڵگاو لەنێوان خۆیاندا بەرجەستە بکەن و کاربکەن لەسەر کەمکردنەوەی نایەکسانی(Reduced Inequalities) چونکە ئەوان بەڕێوەبەر و سەرکردەی داهاتوون و دەتوانن کاریگەرییان هەبێت لەسەر کۆمەڵگا، هەروەها سوپاسی پانێڵیستەکان و سپۆنسەرانی سیمپۆزیۆم و ئەندامانی لیژنەکانی زانستی وئامادەکاری و ئایتی و ڕاگەیاندنی کرد، دواتر بەڕێز (پ.د. فەرهاد علی مصطفی) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان، بەنوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین، وتەیەکی پێشکەش کرد.
هەر لە درێژەی کارەکانی سیمپۆزیۆم، پانێڵێک سازکرا، بە بەشداری هەریەک لە بەڕێزان:
پ.ی.د. لقمان بهاء الدین/ بەڕێوەبەری پانێڵ
پانێڵیست/ پ.د. عثمان محمد غریب (پەیامی خوێنیاران)
پانێڵیست/ پ.د. فەرهاد علی مستەفا (کەسایەتی قوتابی زانکۆ)
پانێڵیست/ ئەندازیار عبدالسلام مەدەنی (چۆن ژیانمان پەیامدار بکەین).
لە کۆتایی پانێڵەکەشدا، قەڵغانی ڕێزلێنان بە بەڕێوەبەری پانێڵ وپانێڵیستەکان بەخشرا.
دواتر سەرۆکی بەشی شەریعە (د. ڕێباز صدیق) لەبارەی ئەنجامدانی سیمپۆزیۆمەکەوە، وتەیەکی پێشکەش کرد.
لە کۆتاییشدا، ڕاسپاردەکانی سیمپۆزیۆم لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. حسن پشدەری) خوێنرایەوە، دواتر بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرا بە ئەندامانی لیژنەکانی سیمپۆزیۆم و سێ قوتابییە یەکەمەکانی ساڵی ڕابردووی هەرچوار قۆناغی بەشی شەریعە، هەروەها ڕێز وسوپاس ودیاری پێشکەش بە بەشێک لە قوتابییان کرا، لەپای بەشداربوونیان لە چاڵاکیەکانی بەش و گرنگیدان بە ژینگەی کۆلێژ و پاکڕاگرتنی.

Leave a comment