دیدارێک لەژێر ناونیشانی (دەروازەیەک بەرەو خۆشنووسی و دەرفەتێک بۆ هەلی کار) لە کۆلێژمان سازکرا

ئەمڕۆ پێجشەممە ٦ـی ٢ـی ٢٠٢٥ کۆتایی هات بە دیداری (دەروازەیەک بەرەو خۆشنووسی و دەرفەتێک بۆ هەلی کاربۆ قوتابیانی زانکۆ بە هەردوو ڕەگەزەوە) (A gateway to calligraphy and job opportunities for university students of all genders ) کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە کۆلێژەکەمان بەردەوام بوو.سەرۆکایەتی بەشی پەروەردەی ئایینی بە سەرپەرشتی بەڕێزان (د. سەردار احمد قادر) سەرۆکی بەش و (د. احمد امین محمد) بڕیاردەری بەش، هەڵسان بە سازدانی دیدارێک بۆ خۆشنووسی دیاری کوردستان، مامۆستا (نەجات ئەنوەر قادر) بۆ قوتابییانی بەشی پەروەردەی ئایینی کۆلێژەکەمان.
لە دیدارەکەدا زانیاری زۆر گرنگ وبەپێز باسکرا، لەلایەن جەنابی مامۆستا، وەک بابەتەکانی (خستنەڕووی گرنگی خۆشنووسی بۆ ئامادەبووان)، (ئاشناکردنی ئامادەبووان بەگشتی وقوتابیان بەتایبەتی بە جیهانی خۆشنووسی ومێژووی خەتەکان وجیاوازیان) ، (باسکردنی چۆنیەتی فێربوون وپەرەپێدانی توانای قوتابیان لە بواری خۆشنووسی وهاندانیان لە کارکردن لەم بوارە) ، (ئاماژەکردن بە بواری زەخرەفە ونەقش کە هاوتەریب وتەواوکەری خۆشنووسیە)، (باسکردنی نەبوونی جیاوازی لە نێوان هەردوو رەگەز (نێر ومێ) (Gender Equality) لە کارکردن لەم بوارە وهەروەها ئاماژەدان بە (Policy of non-discrimination against women) راستکردنەوەی ئەم تێروانینەی کە دەوترێ بواری خۆشنووسی زیاتر تایبەتە بە پیاوان وئافرەتان ناتوانن بەژداری هەموو چالاکییەک بکەن) و (خستنەڕووی بەرهەمەکانی شارەزابوون لە بواری خۆشنووسی، بەتایبەتیش لایەنی ماددی کە دەکرێ لە داهاتوو قوتابیان دوای دەرچوونیان وەک دەرفەتێک بۆ کارکردن بەکاریبهێنن وببێتە سەرچاوەی داهاتیان.
هاوکات لە دیدارەکەدا، ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) وتەیەکی پێشکەش کرد، لەبارەی گرنگی ئەم جۆرە بابەتانە، کە قوتابییان دەتوانن سودی لێببینن، دواتریش ڕێز وسوپاسی ڕاگرایەتی کۆلێژ و سەرۆکایەتی بەشی پەروەردەی ئایینی پێشکەش بە بەڕێز (نەجات ئەنوەر قادر) کرد.

Leave a comment