ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ـی ١ـی ٢٠٢٥ لەلایەن هەریەکە لە ڕێکخراوەکانی (دکتۆر عوسمان بۆ هاوکاری مرۆیی) و (بەرنامەی خوێندنەوەی کتێب) لە ژێر ناونیشانی (No Poverty ) نەهێشتنی هەژاری و پاڵپشت ویارمەتیدانی قوتابیانی کەم دەرامەت ( Low-income student support) و نزیکەی (١٠٠) سەد سەبەتەی خۆراک، بۆ قوتابییانی بەشەناوەخۆیی کۆلێژمان دابینکرا و لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتی کۆلێژمان وەرگیرا.
لەپای ئەم کارە خێرخوازییەش، ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) سوپاس وپێزانینی ڕاگرایەتی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی، بەخشی بە هەردوو ڕێکخراوەکە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
وە بڕیاردرا لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕاگرایەتی کۆلێژمان، سەردانی قوتابییانی کۆلێژەکەمان لە بەشەناوەخۆییەکانیان بکات و یارمەتییەکانییان ڕادەست بکەن.

