ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ٢ـی ٢٠٢٥ بەشی پەروەردەی ئایینی لە کۆلێژەکەمان، هەڵسا بە سازدانی وۆرکشۆپێک لەژێر ناونیشانی (جۆرەکانی کەسایەتی وکاریگەرییان لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان وژینگەی کۆمەڵایەتی نێو زانکۆ) کە سێ سیمیناری لەخۆگرتبوو، لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان (د. سەردار احمد قادر/ سەرۆکی بەشی پەروەردەی ئایینی) و (د. احمد امین محمد/ بڕیاردەری بەش) و (د. امید عبدالقادر رسول/ مامۆستا لە کۆلێژەکەمان) لە هۆڵی (کوێت) لە کۆلێژمان.
مەبەست لە سیمینارەکان، ئاشناکردنی ئامادەبووان بوو بە جۆرەکانی کەسایەتی و خستنەڕووی کاریگەرییان لەسەر قوتابی وچۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەل خاوەن کەسایەتیە جیاوازەکان، بە مەبەستی ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار لەناو حەرەمی زانکۆ بۆ خوێندن وفێربوون، شایانی باسە لە وۆرکشۆپەکەدا، بەشێکی زۆری مامۆستایان وقوتابیانی هەرسێ بەشی کۆلێژ تێیدا ئامادەبوون.

