ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی ٢ـی ٢٠٢٥ ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) پێشوازیکرد لە بەڕێز (مامۆستا فواد مەلا احمد) سەرۆکی کۆمەڵەی قورئان خوێنانی کوردستان، کە بەنوێنەرایەتی بەڕێز (شێخ رشید شێخ کاکە) سەردانی کۆلێژەکەمانی کرد.
لە سەردانەکەیدا بەڕێزیان چەندین ناونیشانی کتێبی زانستە ئیسلامییەکانی پێشکەش بە پەرتوکخانەی کۆلێژەکەمان کرد، لە بەرامبەریشدا ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) سوپاس وپێزانینی ڕاگرایەتی کۆلێژی پێشکەش بە بەڕێز (شێخ رشید شێخ کاکە) کرد لەبەرامبەر ئەو دیاریەی کە پێشکەش بە کۆلێژەکەمانی کرد.
