ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ٢ـی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و بەرپرسی یەکەی وەرزشی کۆلێژ (کاکە شێخ بالیسانی) و بەشێک لە مامۆستایان وفەرمانبەران و قوتابیانی کۆلێژ، یاری کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە لە نێوان هەردوو تیپی (قۆناغی دووەمی بەشی شەریعە و قۆناغی سێیەمی بەشی شەریعە) بەڕێوەچوو.
کاتی یاسایی یاریەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات، دواتر بە لێدانی یەکلاکەرەوە تیپی قۆناغی سێیەمی شەریعە توانیان یاریەکە لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە وسەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
لە کۆتاییشدا جامی پاڵەوانیەتیەکە بەخشرا بە تیپی براوە و خەڵات و مەدالیاش بە یاریزانانی هەردوو تیپ و ناوبژیوانانی پاڵەوانیەتیەکە بەخشرا.


