به‌روارى (5/9/2019) شاندێكى زانكۆى (قبرص) كه پێكهاتبوون له سه‌رۆكى زانكۆى قبرص (د.مصگفى تومه‌ر) بۆ زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و (د.عبدالرحمن ئۆزده‌میر) راگرى كۆلێژى (ئیلاهیات) سه‌ردانى كۆلێژى زانسته ئیسلامیه‌كانیان كرد وله‌لایه‌ن راگری كۆلێژ (د.ادریس قادر حمدامین) ویاریده‌ده‌رى راگر وبه‌شێك له مامۆستایانى كۆلێژه‌وه پێشوازیان لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو لا باسیان له ره‌وشى زانست وخوێندن كرد له زانكۆدا و چه‌ند بابه‌ت وپرسێكى گرنگ گفتووگۆى له‌باره‌وه كرا, هه‌روه‌ها باسیان له په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى نێوان زانكۆى قبرص وكۆلێژى زانسته ئیسلامیه‌كان كرد