لە کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان سیمینارێک بۆ(م. فاروق رسول یحیی) سازکرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەروارى (٢٤/١٠/٢٠١٩) سەنتەرى سەڵاحەدینى ئەیوبى بۆ توێژینەوە ولێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان، هەڵسا بە سازدانى سیمینارێک لە کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان بۆ بەڕێز (م. فاروق رسول یحیی) لە ژێر ناونیشانى (الترجمه‌ أصولها ومعوقاتها / كلیات رسائل النور نموزجا). سیمینارەکە لە هۆڵى (م. محمد صاحب نەقشبەندى) بە ئامادەبوونى بەشێک لە مامۆستایان وقوتابیانى کۆلیژەکەمان ئەنجامدرا، کە تیایدا پێشکەشکارى سیمینار بە شێوەیەکى زانستیانە وبە دوور ودرێژى باسى لە تەوەرەکە کرد و ئامادەبوانیش بە پرسیار وتێبینیەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

 

Leave a comment