لە درێژەى کار وچاڵاکیەکانى فێستیڤاڵى یادى لە دایک بوونى فەخرى کائینات، لە کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان ئاهەنگێک سازکرا.
بەروارى (١٣/١١/٢٠١٩) سەنتەرى سەڵاحەدینى ئەیوبى بۆ توێژینەوە ولێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان لەگەڵ ڕاگرایەتى کۆلێژەکەمان، هەڵسا بە سازدانى ئاهەنگى لە دایک بوونى فەخرى کائینات لە کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان، ئاهەنگەکە بە ئامادەبوونى ڕاگرى کۆلێژ ومامۆستایان وفەرمانبەران وقوتابیان وچەندین میوان بەڕێوەچوو ،دواى خوێندنەوەى چەند ئایەتێک لە قورئانى پیرۆز، ڕاگرى کۆلێژ (د. ادریس قادر حمدامین) وتەیەکى پێشکەشکرد و بەخێرهاتنى میوانە بەڕێزەکانى کرد ،هەروەها سەرۆکى یەکێتى زانایانى ئایینى ئیسلام بەڕێز ( عبداللە وەیسى گرتکى) لە وتەیەک دا باسى گەورەیى و پیرۆزى ئەو یادەى کرد، لە کۆتاییشدا چەندین سروود و وتارى جیاواز پێشکەشکرا


