لە کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان وۆرک شۆپێک ئەنجامدرا

رۆژى چوارشەممە (٥/٢/٢٠٢٠) وۆرک شۆپێک لە ژێر ناونیشانى (پەروەردە وگوتارى ئایینى وەکو سەرچاوەیەکى هزرى بۆ ئاشتى ناوخۆیى وپێشکەوتن وهەماهەنگى نەتەوەیی) لە کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان ئەنجامدرا.

بە ئامادەبوونى مامۆستایان وقوتابیانى کۆلێژەکەمان، سەنتەرى سەڵاحەدینى ئەیوبى بۆ توێژینەوە ولێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان ، بە هەماهەنگى لەگەڵ رێکخراوى بزاڤى ئاشتى ناوخۆیی”بان” هەڵسا بە ئەنجامدانى وۆرک شۆپێک لە ژێر ناونیشانى (پەروەردە وگوتارى ئایینى وەکو سەرچاوەیەکى هزرى بۆ ئاشتى ناوخۆیى وپێشکەوتن وهەماهەنگى نەتەوەیی) لە هۆڵى (م.محمد صاحب نەقشبەندى) لە کۆلێژەکەمان.

لە دەستپێکى وۆرک شۆپەکەدا (د.جمیل على سورچى) ووتەیەکى لەبارەى تەوەرى وۆرک شۆپەکەوە پێشکەشکرد، دواتر ڕاگرى کۆلێژ (د. ادریس قادر حمدامین) وتەیەکى پێشکەشکرد و بەخێرهاتنى ئامادەبوانى کرد ،هەروەها (د.موسى کڤال) سەرۆکى رێکخراوى “بان” و (م. جلال خەیلانى)  جێگرى سەرۆکى یەکێتى زانایانى ئایینى ئیسلام لەبارە بابەتەکەوە قسەیان بۆ ئامادەبووان کرد، لە کۆتاییشدا بەشێک لە مامۆستایانى ئامادەبوو بە سەرنج وتێبینیەکانیان بەشداریان کرد.

This image has an empty alt attribute; its file name is DSC_0219-1024x680.jpgThis image has an empty alt attribute; its file name is DSC_0237-1024x680.jpgThis image has an empty alt attribute; its file name is DSC_0261-1024x680.jpg

Leave a comment