كورته‌يه‌ك له‌باره‌ى به‌شی زمانی كوردی
به‌شی كوردی یه‌كێكه له به‌شه گرنگه‌كانی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی، كه له‌ساڵی 2001-2002 وه‌كو جێگره‌وه‌ی په‌یمانگای پێگه‌یاندنی مامۆستایان كرایه‌وه. دوای داڕشتنی پلانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و په‌روه‌رده، بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایانی سه‌ره‌تایی به‌شێوه‌یه‌كی چڕوپڕتر له ڕووی زانستی و ڕۆشنبیریی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه ئاماده‌بكرێن و پێبه‌گه‌یه‌ندرێن و مامۆستایانی سه‌ره‌تایی به بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس، به‌شێوه‌ی پسپۆڕی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن دابمه‌زرێن.
سه‌ره‌تاش ناوی كۆلیژه‌كه، كۆلیژی مامۆستایان بوو، به‌ڵام دواتر كه ناوه‌نده‌كانی خوێندن له شه‌ش قۆناغی بنه‌ڕه‌تی بۆ نۆ قۆناغی بنه‌ڕه‌تی گۆڕا، ناوی كۆلیژه‌كه‌ش بۆ كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی گۆڕا به‌و پێیه‌ی ئه‌م كۆلیژه په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه هه‌یه بۆ پێگه‌یاندنی مامۆستای پسپۆڕی.
له ساڵی خوێندنی 2003- 2004 به‌شی زمانی كوردی كراوه‌ته‌وه بۆ پێگه‌یاندنی مامۆستای پسپۆڕ له زمان و ئه‌ده‌بی كوردیدا، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئاستی زانستی و ڕۆشنبیرییان فراوانتر بێ و له پله‌یه‌كی باڵاتربن و بتوانن وه‌كو مامۆستا له ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌تایبه‌تی له قۆناغی بنه‌ڕه‌تیدا وانه بڵێنه‌وه.