دیدو پەیامی بەشی زانستە گشتییەكان

بەشی زانستە گشتییەكان

 

پەیامی به‌شى زانستى گشتى

بەشەکانی زانستە تاقیکاریەکان تێکەڵ بە زانستە مرۆڤایەتیەکان دەبێتە هۆکاری بەرەوەپێشبردنی پڕۆسەی پەروەردە بە زانستێکی تازە و نوێ، پێگەیاندنی نەوەی داهاتوو.

 

 

ئامانجەکانی به‌شى زانستى گشتى

به‌شى زانستى گشتى پەروەردەی بنەڕەتی لە زانکۆی سەڵاحەددین لە ساڵی 2002 – 2003 کراوەتەوە. ئامانج لە کردنەوەی ئەم بەشە  ئامادە کردنی قوتابی نمونەییە. لەبەرئەوە، بەرەوپێشچونی بەهرەکانی قوتابیانی خستۆتە بەرچاو بۆ فێربون. هەروەها پێگەیاندنی کەسانی پسپۆڕ لە بواری زانستی گشتی کە ئێستا پێوستیەکی گرنگی خوێندنگە بنەڕەتیەکانە، چونکە دەرچووی ئەو بوارە کەمە یا خود نیە،دەرچووانی بوارێکی دیاریکراو بۆ نمونه (بایۆلۆجی)ناتوانێت بەشەکانی تری جیولۆجی و فیزیا و کیمیا بڵێتەوە.

لەبەئەوەی دەرچوانی بەشە زانستیەکان کەمتر ئامادە دەکرێن بۆ وانەوتنەوە، چونکە کەمتر گرنگی بە شێوازەکانی وانەوتنەوە و دەرونزانی … هتد دەدەن، بەڵام ئێمە لە گەڵ پێشکەشکردنی بابەتە زانستیەکان (بایۆلۆجی،فیزیا، کیمیا، جیۆلۆجی) گرنگی زۆریش دەدەین بە ڕێگاکانی وانەوتنەوە و دەرونزانی فراوانکردنی فراونكردنى بيرى قوتابيانمان بۆ پێگەیاندنی نەوەی داهاتوو وە ڕەخساندنی هەلی زیاتری خوێندن بۆ ژمارەیەکی دیاریکراو لە قوتابیان.