دید و پەیامی بەشی باخچەی منداڵان

دیدو پەیامی باخچەی منداڵان

ئامانجە گشتیەكانى باخچەى مندالآن:

قۆناغى باخچەى مندالآن دیدگا( روانین ) و گشتگیریەكە بۆ مندالآن و بەدیهێنانى گەشەیەكى تەواوە لەهەموو لایەنەكانى جەستەیى, جۆڵەیى, هەستى, ….هتد. لایەنى ئەقڵى و زمانەوانى و هەڵچوونى و كۆمەلآیەتى بەرادەیەكى باش رێ بەتواناكانى دەدات لەڕێگەى پیادەكردنى چالاكیە ئامانجدارەكان كەدابینكراوە بۆى و مافى هەموو ئەو مندالآنەیە كەتەمەنیان لەنێوان 4 ساڵى 6 ساڵیە, هەروەها ساناكردنى پرۆسەى گواستنەوەى پلەبەندیە لەماڵەوە بۆ قوتابخانە.

• كارامەیى و پیادەكردنەكانى ( جێبەجێكردن ) منداڵى باخچە بەپێى بەرنامە و پرۆگرامى فێربوونى خودى: بەواتاى ئەو كارامەیى و پیادەكردنانەى كەوا گەشەى پێدەدرێت لاى مندالآن لەمیانەى چالاكیە رێكخراوەكان كەبەرنامە و پرۆگرام لەخۆیەوە دەگرێت.

لەگۆشەنیگاى پەروەردەییەوە دەتوانرێت كارامەیى و پیادەكردنەكان دیاربكرێت كەوا پرۆگرامى فێربوونى خودى پشتى پێدەبەستێت بۆ باخچەى مندالآن كەهەڵقولآوى پێویستیەكانى منداڵیە و پشتدەبەستێت بەهەستپێكراو و دەستلێدانەكان لەفێركردنى منداڵدا. مامۆستاى باخچە دەتوانێت دید و روانینى هەبێت ئەوكات ئاسان دەبێت بۆى دیاریبكات و شرۆڤەى بكات, پاشان كاربكات بۆ جێبەجێكردنى و پێشخستنى بەجۆرێك دەتوانێت ئەو كارامەیى و پیادەكردنانە بەكاربهێنێت بۆ دوو مەبەست:

1. چاودێریكردنى گشت منداڵەكان و هەڵسەنگاندنى گەشەكردنەكەى, پاشان پلاندانان بەپێى پێویستیەكان بۆى.

2. دیاركردنى رێچكەى پرۆگرام و پێویستیەكانى, لێرەدا منداڵ دەگات بەكارامەیى و پیادەكردنێكى رێكوپێك بەپێى شێوازى فێربوونى خودى بەم ڕێگایانەى خوارەوە:

یەكەم: مندالأ بەڕاهێنانى بەردەوام لەسەر ئەو كارامەییانە فێردەبێت تادەگات بەپلەیەكى بەرز لەم كارامەییە.

دووەم: مندالأ لەڕێگەى دۆزینەوە و لێكۆڵینەوە و گەڕان فێردەبێت.

سێیەم: مندالأ لەمیانەى پرۆسەكانى پێگەیشتن و پێشكەوتن فێردەبێت, لەڕێگەیەوە دەگوازرێتەوە بۆ قۆناغێكیتر بەپێى كاتى تایبەت بەخۆى كەهەڵقولآوە لەتایبەتمەندیەكانى گشت تاكە جیاوازەكان كەوا مامۆستا چاودێریان دەكات و یارمەتیان دەدات لەچاندنى ئەو كارامەییانەى كەوا دەگونجێت لەگەڵ قۆناغى پێگەیشتن و گەشەكردنەكەى.

چوارەم: مندالأ لەمیانەى پێدان و ئاراستەكردنى زانیارى نوێ فێردەبێت لەسەرچاوە جۆراوجۆرەكان ئەمە جگە لەئەزموونى خودى و راهێنان لەسەرى, كارمەیی و پیادەكردنەكان بەپێى ئەم بوارانە دابەشكراون: بوارى ئەقڵى و بیر ( فیكری) ، بوارى ئایینى و زمانەوانى ،بوارى جەستەى جوڵەیى ، بوارى كۆمەلآیەتى ، بوارى هەڵچوونى ، بوارى ئایینى ، بوارى جوانى و ژینگەیى

یەكەكان بەشێوەى زانیارى پێشكەش بەمندالأ دەكرێت بۆ هەر زانیاریەك كاتێكى تایبەت بەخۆى هەیە بەم شێوەیە:

قۆناغى باخچە ( 4 سالآن ):

یەكەى باخچەكەم ، یەكەى جەستەمان ، یەكەى ئاژەلآن ، یەكەى وەرزەكان ، یەكەى ئاو ، یەكەى هەستەوەرەكان ، یەكەى ژمارە و شێوەى ئەندازەیى و كێش ( الاوزان )

قۆناغى ئامادەكردن ( 5 سالآن ):

یەكەى خێزانەكەم ، یەكەى نیشتیمانەكەم ، هۆكارەكانى گواستنەوە ، یەكەى خۆراك ، یەكەى ژینگە ، یەكەى پیشە ، یەكەى پەیوەندیەكان

– ئەم یەكانە كۆمەڵێك كار و چالاكى لەخۆدەگرێت كەوا منداڵەكان پێى هەڵدەستن, ئەمە جگە لەسرود و مۆسیقا و خستنە ناو و بەكارهێنانى تەكنیكە پەروەردەییە نوێكان لەبوارى زانیارى پێشكەشكراو بەمندالآن بەجۆرێك ئەم منداڵانە دەبنە تەوەرى پرۆسەى فێركارى.

– باخچە رێوشوێنى هەڵسەنگاندنى مانگانە و وەرزى و سالآنە بۆ مندالآن دەگرێتەبەر, پرۆگرام, پێشكەشكردن و مامۆستاى باخچە لەگەڵ ئامادەكردنى خولى راهێنان بەلایەنى كەم سالآنە بۆ مامۆستایانى باخچە لەپێناو نوێكردنەوەى زانیاریەكانى تایبەت بەچالاكیەكانى باخچە و پرۆگرامى پەیڕەوكراو.