دید و په‌یامی به‌شی ماتماتیك
دید و په‌یامی به‌شی ماتماتیك بریتییه له ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ قوتابییان بۆ فێربون و وتنه‌وه‌ی بابه‌تی ماتماتیك به سود وه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌لیكترۆنی سه‌رده‌م ، به‌شه‌كه‌مان هه‌وڵده‌دات بۆ به‌ره‌و پێشخستنی توانای قوتابیان له‌بواری توێژینه‌وه به مه‌به‌ستی گه‌شه‌دان به بواری پسپۆری.
ئامانجی به‌ش:-
1- پێگه‌یاندنی پسپۆر له بواری ماتماتیك بۆ قوتابخانه‌كانی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی.
2- هاندانی قوتابییه پێشه‌نگه‌كان بۆ ئەنجامدانی توێژینه‌وه خوێندنی باڵا (ماستەر و دكتۆرا) له بواری ماتماتیك
3- ڕه‌خساندنی بواری به‌شداریكردن بؤ قوتابيان له كۆنفڕانس و وێركشۆپ و خولی ڕاهێنان له بواری ماتماتیك.
4- گه‌یاندنی نوێترین گۆڕانكاری و به‌ره‌و پێشچوون له بواری پسپۆری ماتماتیكدا به سود وه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م.